لە مەکینەی تەقینەوەی ناوەکیدا سیستەمی (EGR) بەکار دەھێنرێت بەواتای exhaust gas recirculation دووبارە بەکار ھێنانی گازی سوتاو .

EGR[بەستەری مردوو] valve the top of box on top of the inlet manifold of a Saab H engine in a 1987 Saab 90

کاردەکات بۆ کەم کردنەوەی گازی ئۆکسیدی نایترۆجین و دوبارە بەکاری دەھێنێتەوە بۆ کرداری تەقینەوە،بۆ ھەردوو بزوێنەری گازو بەنزین بەردەست کراوە پاشان کار دەکات لەلایان سیستەمێکەوە کە لەناو ئەکسۆزی بزوێنەرەکەداھەیە

ھەڵدەستێت بە تێک شکاندنی ئۆکسجین لە ھەوادا و گەرم کردنی گاز ھەڵمژراو، واتە ئەو ھەوایەیەی دێتە ناوە ژووری تەقینەوەکەوە پلەی گەرمیەکەی کەم دەکاتەوە و پاشان بەشی بانەوەی پستۆنەکە ساردەبێتەوە و دەبێتە ھۆی باشتر بونی کرداری تەقینەوە. سودی ھەیە بۆ زیاد بوونی چوستی بزوێنەر و بەفیڕۆ چون کەم دەکاتەوە .


لە بزوێنەری گازدا کاتێک بزوێنەرەکەمان گەرم دەبێت و ماوەیەک کار دەکات دەبێتە ھۆی گۆڕینی شوێنی گەردەکانی ھەواکە و شوێنێک بە .بەتاڵی بەجێ دەھێڵێت و کاتێک کرداری تەقینەوە ڕوو دەدات دەبێتە ھۆی دروست بونی دەنگ و داخورانی دیواری ناوەوەی سلیندەرەکەمان ،بۆ چارەسەر کردنی ئەم کێشەیە ھەستان بەبەکار ھێنانی سیستەمی (EGR) ئەم سیستەمە ئەوگازەی سوتاوەو و شوێنی گەردەکان گۆڕاوەو و بڕێکی زۆر لە دوانە ئۆکسیدی نایترۆجینی بەھەرھەم ھێناوە دووبارە ھەڵدەستێت بەگەڕانەوەی بۆ ناو سلیندەرەکەو سودی لێدەبینێتەوە بۆ کرداری توقینەوە بەم شێوازە بڕێکی کەمتر وزەی بەفیڕۆ چوومان ھەیە . چونکە ئەم گازەی بەکارمان ھێنایەوە بۆ کرداری تەقینەوەکە سودمان لێوەرگرت بۆ کەمکردنەوەی پلەی گەرمی دیوارەکانی سلیندەرەکە و پاشان کەمکردنەوی دروست بونی ئەو ڕوێژە زۆرەی گازی دوانە ئۆکسیدی نایترۆجین .