کەرەوز
شێوازی ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرە فەرمییەکانی ویکیپیدیا ناگونجێت. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی بۆ ئەم مەبەستە لەخۆ گرتبێت. بۆ ڕێنوێنیی زیاتر بڕوانە شێوازی ستانداردی نووسینی ویکیپیدیا. |
کەرەووز یان کەرەڤز رووەکێکی گییاییە ناوە زانستیەکەی (Apium graveolens)ە، لە جۆری سەوزەواتە، پەلک و لاسکەکانی بە خاوی و بە کوڵاوی دەخورێن، کەرەستەی پێویستە بۆ سەلاتە/زەلاتە، شێوەی بە مەعدەنوس دەچێت بەڵام بە تام و پێکھاتە لێک جیاوازن.
نیشتمان وبڵاوبونەوەی
دەستکاریلەڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست وئێران وتورکیا شام وقوبرس وزۆربەی ووڵاتانی ئەورووپا.
بەکارھێنان وسودەکانی
دەستکاریکەرەوز سەوزەیەکی بەسودە بۆ دابەزاندنی کێش، بەھۆی ئەو ئاوەیەوە کە پارێزگاری دەکات لە پێکھاتەکانی لە ڤیتامین وتایبەتمەندی یەکانی کە (میز) ھێنەرە، لەبەر ئەوە بەکاردێت لەو ڕیجیمە خۆراکیانەی کەبەکار دێت لە ناوبردنی قەڵەوی، دەرکەوتووە لەتاقیگەدا کەرەوز ئەم پێکھاتانەی تێدایە:ڤیتامین (ئەی وبی وسی) و کانزاکانی وەکو (ئاسن ویۆد ومس و مەگنیسیۆم وپۆتاسیۆم وکالیسیۆم وفۆسفۆر، خواردنی کەرەوز بۆھەموو کەسێکی لەش ساغ وتەندروست دەگونجێت وبەکاڵی دەخورێت، جگە لەوکەسانەی کە (ڕیخۆڵەیان سستە) وەئەوانەی تووشی (بەد ھەرسی) بوون، وە بۆئەو کەسانەی کە (قەڵەوی) و (شەکرە) و (ھەوکردنی جومگەکان) و (باداری-ڕۆماتیزم) و (ھەوکردنی گورچیلە) وە بەکاردێت وەکو بەھێزکەری گشتی خانەکانی لەشی مرۆڤ و وەتەڕکەرەوەی بۆریەکای میزەڕۆ وخوێن ومیز ھێنەرو دژی بەدھەرسی وقەڵەوی یە.
پۆلین
دەستکاریساڵی ١٧٥٣ کارلوس لینیوس زانای روەکناسی سویدی، باس لە کەرەووز دەکات وەک رووەکێکی جیا سەر بە خێزانی چەتری (ئەپیاسیا /Apiaceae)ە کە بێجگە لە کەرەووز مەعدەنووس و گێزەرو کومون دەگرێتەوە.
زانیاری خۆراکی
دەستکاریبە گوێرەی داتای وەزارەتی کشتوکاڵی ئەمریکایی[١] ھەر ١٠٠گرام لە کەرەووز پێکھاتووە لە:
- گەرمووکە کالۆری: ٦
- چەوری: ٠٫١٧
- کاربۆھیدرات: ٢٫٩٧
- ریشال (ئەلیاف): ١٫٦
- شەکر: ١٫٨٣
- پرۆتینەکان: ٠٫٦٩
پەراوێزەکان
دەستکاری- ^ وەزارەتی کشتوکالی ئەمریکا
سەرچاوەکان
دەستکاریزانیاری خۆراک لە بارەی کەرەووز
- ویکیپیدیای عەرەبی
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کەرەوز تێدایە. |