کیوی میوەیەکە، توێکڵەکەی قاوەیییە و گۆشتەکەی سەوزی کاڵە. بەپێى توێژینەوەیەک ئەوە ‌دەرکەوتووە ‌کە خواردنى میوەى کیوى زۆر سوودى ھەیە بۆ تەندروستى مرۆڤ، چونکە ‌ئەو میوەیە دەوڵەمەندە ‌بە ڤیتامین C.

وێنەی کیوی

سوودەکانی کیوی دەستکاری

توێژینەوەیەک کە لە لایەن تیمێکى تایبەتى پسپۆرانى بوارى میوەجاتەوە لە شارى واشینگتن ئەنجامدراوە ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە ‌کە میوەى کیوى زۆر سوودى ھەیە و دەوڵەمەندە ‌بە ڤیتامین C و بە شێوەیەک ئەو ڤیتامینەى تێدایە کە لە ھەر ١٠٠ گرامێکیدا بڕى ٢٠٠ - ٣٠٠ میلیگرەم ڤیتامین Cى تێدایە.

ھەروەھا ئەو توێژینەوەیە ‌ئەوەشى دەرخستووە کە خوێى توخمەکانى فۆسفۆر و پتاسیۆم و ئاسن لە ناو میوەى کیوى زۆرە و ئەوەش دەبێتە ھۆکارى دابەزینى ڕێژەى کۆلیسترۆل لە ناو خوێندا و کێشى لەشیش دادەبەزێنێت.

سەرچاوەکان دەستکاری