کۆنستانتین پۆبێدۆنۆستێڤ

کۆنستانتین پترۆڤیچ پۆبێدۆنۆستێڤ (بە ڕووسی: Константи́н Петро́вич Победоно́сцев٣٠; تشرینی دووەمی ١٨٢٧[١] – ٢٣ی ئازاری ١٩٠٧)یاساناس و دەوڵەتمەدار و ڕاوێژکاری سێ تزاری ڕووسی بووە. ئەو بوو بە وتەبێژی سەرەکی بۆ ھەڵوێستە کۆنەپەرستانەکان و زەبر و زەنگی سیاسەتی ئیمپراتۆری لە سەردەمی ئەلێکساندەری سێیەمی ڕووسیا (١٨٨١–١٨٩٤)، لە نێوان ساڵانی ١٨٨٠ و ١٩٠٥دا پۆستی ئۆبەر-پرۆکیتۆری پیرۆزترین سینۆدی بەدەستەوە بوو[٢]ئەو بەرپرسە ڕووسییەی کە غەیرە ڕۆحانییە و سەرپەرشتی کەنیسەی ئۆرتۆدۆکسی ڕووسی دەکرد.

کۆنستانتین پۆبێدۆنۆستێڤ (١٨٢٧–١٩٠٧)

نووسینەکانی لەسەر سیاسەت و یاسا و ھونەر و کولتوور جەختیان لەسەر توخمە ئەرێنییەکەی یەکگرتنەوەی ڕۆحی و عەلمانی ڕووسیا لەگەڵ قبوڵکردنی ئایینی مەسیحی کردەوە. ناوبراو ھۆشداریدا لە توخمە نەرێنییەکەی ڕووسیا و بزووتنەوە دیموکراسی و لیبراڵەکانی وەک دوژمنی یەکێتی نەتەوەیی و ئایینی گەلی ڕووسیا نیشان دا. پۆبێدۆنۆستێڤ دەڵێت بەدەستھێنانی کۆمەڵگەیەکی ھاوسەنگ بەو مانایە بوو کە بەرپرسیارێتییەکی بەکۆمەڵ ھەیە بۆ بەرزڕاگرتنی یەکێتی سیاسی و ئایینی، ھەربۆیە چاودێریکردنی وردی ڕەفتار و بیرکردنەوەی ڕووسیا پێویستییەک بوو.[٣][٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Исследование исторических документов и дневников самого Победоносцева указывает дату рождения 18 (30) ноября 1827 года. При этом во многих справочных и энциклопедических изданиях, опубликованных после смерти Победоносцева, указана иная дата: 21 мая (2 июня) 1827 года. Однако 21 мая — день тезоименитства, а не рождения Победоносцева. Причиной распространения ошибки, наиболее вероятно, является указание дня тезоименитства вместо дня рождения в дате на надгробном кресте
  2. ^ Peter Kropotkin (1902). "Russian Schools and the Holy Synod". The Council of the Ministers, in which K. Pobedonostsev has a seat in his capacity of procurator of the Holy Synod... ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ John Basil, "K.P Pobedonostsev and the Harmonius Society". Canadian-American Slavic Studies 37.4 (2003): 415-426.
  4. ^ Pobedonost͡sev, Konstantin Petrovich (1 January 1898). Reflections of a Russian Statesman (بە ئینگلیزی). G. Richards.