کۆلێژی پزیشکیی گەرمیان
کۆلێژی پزیشکیی گەرمیان یەکێکە لە فاکەڵتییەکانی زانکۆی گەرمیان کە لە شاری کەلار، ئیدارەی گەرمیان، ھەرێمی کوردستان ھەڵکەوتووە. کۆلێژەکە لە ساڵی ٢٠١٨دا دامەزراوە.
جۆر | فاکەڵتیی حکوومی |
---|---|
دامەزراندن | ٢٠١٨ |
پەیوەستی ئەکادیمی | وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی |
سەرۆک | شێرکۆ نەریمان سوبحان |
شوێن | ، ، |
زمان | کوردی |
وێبگە | medicine |
مێژوو
دەستکاریکۆلێژی پزیشکیی گەرمیان لە ساڵی ٢٠١٨دا وەک فاکەڵتییەک لە زانکۆی گەرمیان دامەزرا. بنکەی کۆلێژەکە لەناو بینای تاقیگەکانی زانکۆی گەرمیاندا ھەڵکەوتووە، پاش ئەوەی لە ساڵی ٢٠٢١دا لە بینای زانستەوە گوازرایەوە بۆ بینای تاقیگەکان و ھەتا ئێستاش لەوێدا ماوەتەوە. لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤دا سێ بەش لە کۆلێژەکەدا دامەزراون کە بریتین لە زانستە بنەڕەتییەکان، زانستە کلینیکییەکان و فێرکردنی پزیشکی. کۆلێژەکە دوو تاقیگەی ھەیە کە بریتین لە تاقیگەی ئەناتۆمی و تاقیگەی پزیشکی. ھەروەھا یەکەمین خوولی خوێندکاران لە ساڵی ٢٠٢٣–٢٠٢٤دا دەرچوون.[١]
بارودۆخ
دەستکاریئەم کۆلێژە لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە دانپێنراو نییە، بەڵام لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە دانپێنراوە. شایانی باسە کولێژەکە کێشەی نەبوونی تاقیگە و نەخۆشخانەی فێرکاریی ھەیە، ئەمەش بەھۆی کێشە دارایییەکانی حکوومەتی ھەرێم لە دەیەی ٢٠٢٠دا. بەھۆی کێشەکانی ئەم کۆلێژە و کەمبوونی پێداویستییەکان لە ساڵی ٢٠٢٣دا، خوێندکاران خوازیاری داخستنی کۆلێژەکە بوون و داوای گواستنەوەی خۆیان بۆ زانکۆکانی دیکە کرد.[٢]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ کۆلیژی پزیشکی: وتەی راگر (سەردان لە ٨ی شوباتی ٢٠٢٥)
- ^ «راگری کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی گەرمیان: بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەکانی کۆلێژەکەمان درا». تۆڕی میدیاییی ڕووداو. ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣. لە ٨ی شوبانی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی)[بەستەری مردوو ]
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاری- دەروازەی زانکۆکان
- دەروازەی زانست
- دەروازەی پزیشکی
- دەروازەی پارێزگای سلێمانی
- دەروازەی کوردستان
- دەروازەی عێراق
ئەم پزیشکی وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |