کوینز کوارتەرلی
وەرزنامەی کوینز یان کوینز کوارتەرلی (بە ئینگلیزی: Queen's Quarterly) گۆڤارێکی کەنەداییی تایبەت بە بابەتی ئەدەبی و توێژینەوەی کولتوورییە کە سەرەتای ھەموو وەرزێک چاپ دەبێت. ئەم وەرزنامەیە لە ساڵی ١٨٩٣ لەسەر دەستی مامۆستایان و بەرپرسانی زانکۆی کوینز دامەزراوە.[١] کوینز کوارتەرلی کۆنترین وەرزنامەی ئەکادیمیی وڵاتی کەنەدایە و تا ئیستە چەندین خەڵاتی بەدەست ھێناوە.[٢] گۆڤارەکە وتاری ئەکادیمی، پێداچوونەوە، کورتەچیرۆک و شێعر بڵاو دەکاتەوە. لەلایەن چەند بنکەی ئیندێکسکردنی وتاری زانستییەوە ئیندێکس دەکرێت. لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە جەیمز کارسۆن سەرنووسەری وەرزنامەکەیە.[٣]
بوارەکان | لێکۆڵینەوەی کلتووری، چیرۆک و شێعر |
---|---|
دامەزرێنەر | چەند مامۆستا، بەرپرس و لێکۆڵەری زانکۆی کوینز |
ساڵی دامەزراندن | ١٨٩٣ |
وڵات | کەنەدا |
شوێن | کینگستۆن، ئانتاریۆ |
زمان | ئینگلیزی |
ماڵپەڕ | https://www.queensu.ca/quarterly/ |
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Queen's Quarterly». www.thecanadianencyclopedia.ca (بە ئینگلیزی). لە 2024-12-23 ھێنراوە.
- ^ «A Guide to Canadian Literary Magazines». National Magazine Awards (بە ئینگلیزیی کەنەدایی). 2019-03-27. لە 2024-12-23 ھێنراوە.
- ^ «Dr. Jamey Carson recently appointed editor of the Queen's Quarterly | Department of History, Queen's University». www.queensu.ca. لە 2024-12-23 ھێنراوە.