کلینێکس براندێکە تایبەت بە دروستکردنی دەسڕی کاغەزی وەک دەسری ڕوخسار، دەسڕی گەرماو، دەسری خاولی، ژێرپەڕۆ (دایپەر) و تامپۆن.

کلینێکس Kleenex
upright=١٫٠

یەکەمین لۆگۆی کلینێکس لە ساڵی ١٩٢٤ز

upright=١٫٠
خاوەنکیمبەرلی-کلارک
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناسێندراو١٢ی تەممووزی ١٩٢٤؛ ٩٩ ساڵ لەمەوبەر (١٩٢٤-٠٧-12)
بازاڕەکانھەموو جیھان
وێبگەwww.kleenex.com

بەرھەمەکانی کلینێکس لە ٣٠ وڵاتدا بەرھەم دەھێندرێت و زیاتر لە ١٧٠ وڵاتیشدا دەفرۆشرێن.

کلینێکس بە کۆترین و ناودارترین کۆمپانیای دەسڕ دادەنرێت لە مێژوودا، کە لە ساڵی ١٩٢٤ز یەوە دەستی کردوە بە درووست کردنی دەسڕی کاغەزی و ناودارییەکی زۆری پەیداکردووە لە جیھاندا. ھەر لەبەر ئەمەشە لە زۆرێک لە وڵاتان بە نموونە وەک ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە دەسری ڕوخسار دەڵێن کلینێکس.

دەسڕی کاغەزی پێی ناوترێت کلینێکس، ناوی کلینێکس ناوی بڕاندەکەیە یاخود ناوی ئەو کۆمپانیایە کە ئەم دەسڕە کاغەزییە بەرھەم دەھێنێت.

سەرچاوەکان دەستکاری