کلۆریک ئەسید ئۆکسۆئەسیدێکی کلۆرە. پێش پێکھاتەی خوێی کلۆراتە. ئەسیدێکی زۆر بەھێز و ھۆکاری ئۆکسید کردنە.

کلۆریک ئەسید
Chloric acid
Chloric acid
Names
Other names
Chloric(V) acid
Except where otherwise noted, data are given for materials in their standard state (at 25 °C [77 °F], 100 kPa).
Infobox references

تایبەتمەندییەکان دەستکاری

کلۆریک ئەسید بە ھۆی خەسڵەتی بێ ھاورێژەییەوە (disproportionation) لە باری ترمۆداینامیکیەوە ناجێگرە.

کلۆریک ئەسید لە ناو ئاوی سارددا ھەتاکوو خەستی کەمتر لە ٣٠٪ جێگیرە.

گیراوەی ئاوی ئەم پیکھاتەیە بە خەستی ٤٠٪ لە ژێر چاودێری ورددا بە ھەڵم پێکرن لە فشاری کەمدا دروست دەبێ. ئەگەر خەستییەکەی لەمە زیاتر بێ، تێکدەشکێ بۆ وێنە بە تێکشکانی ئەم پێکھاتانە ساز دەبن:

8HClO3 → 4 HClO4 + 2 H2O + 2 Cl2 + 3 O2
3HClO3 → HClO4 + H2O + 2 ClO2

مەترسییەکان دەستکاری

کلۆریک ئەسید بە بۆنەی ھێزی زۆری بۆ ئۆکسید کردن دەتوانی زۆربەی ماددە ئەندامییەکان (ئۆرگانیک) بسووتێنێ.

بەرھەمھێنان دەستکاری

ئەم پێکھاتەیە لە تێکەڵکردنی سولفوریک ئەسید لەگەل باریوم کلۆرات بەرھەم دێ. لە ئاخردا باریۆم سولفات دەنیشێ و لا دەچێ.

Ba(ClO3)2 + H2SO4 → 2 HClO3 + BaSO4

رێگایێکی دیکە بۆ بەرھەمھێنانی، گەرمکردنی ھایپۆکلۆرس ئەسیدە کە کلۆریک ئەسید و ھایدرۆجین کلۆرایدی لێ ساز دەبێ.

 3HClO → HClO3 + 2 HCl

سەرچاوەکان دەستکاری