کاپور و نەوەکانی
کاپور و نەوەکانی فیلمێکی هندیە کە جۆری دراما لە دەرهێنانی شاکون باترا ، کاران جۆھەر و هیرۆ یاش جۆهەر و ئەپروجا مەهتا بەرهەمهێنەرانی فیلمەکەن. کاپور و نەوەکانی لە ١٨ی سێی ساڵی ٢٠١٦ نمایشکراو لە سەرتاسەری جیهاندا ١٥٢ کرۆری کۆکردەوە کە دەکاتە ٢٣ ملیۆن دۆلار [١] تێچونی فیلمەکەش ٣٥ کرۆر بووە کە دەکاتە ٥.٢ ملیۆن دۆلار [١]
کاپور و نەوەکانی | |
دەرھێنەر | شاکون باترا |
---|---|
بەرھەمھێنەر | کاران جۆهەر هیرۆ یاش جۆهەر ئەپروجا مەهتا |
نووسین | شاکون باترا ئایشی دیڤیتری |
کاست | عالیا بھات
سیدھارت مەلھۆترا فواد خان ، ڕیشی کاپور، ڕاتنا پاساک ، ڕاجات کاپور |
مۆسیقا | گۆرانیەکان : بێنی دانیاڵ ،ئەمال مالیک، باداش ،ئارکۆ تانیش باخچی، نوکلیا |
وێنەگری سینەمایی | جێفری بێیمان |
ماوەی فیلم | ١٣٢ خولەک |
وڵات | هندستان |
زمان | هندی |
تێچوون | ٣٥ کرۆر |
داھات | ١٥٢ کرۆر |
چیرۆک
دەستکاریڕاهول و ئارجون دوو بران دوای بیستنی هەواڵی جەڵتەی باپیرە ٩٠ ساڵەکەیان دەگەڕێنەوە ماڵەوە، ڕاهول ڕۆماننوسێکی سەرکەوتووە و ئارجون کێشەی بڵاوبونەوەی ڕۆمانەکەی خۆی هەیە. سونیتا و هاراش کە دایکو باوکی ئەم دوو کوڕەن زیاتر شانازی بە ڕاهولەوە دەکەن ئەمەش ئارجون ئازار دەدات، دوو براکە نزیک نین لە یەکەوە هەرچۆن کە سونیتا و هاراش دوای ماوەیەکی زۆر لە هاوژینی کێشەگەلێکیان هەیە ئامارجیت کاپور کە گەورەی بنەماڵەکەیە ئاواتی ئەوەیە وێنەیەکی خێزانی پێکەوە بگرن کە هەموو ئەندامەکان بە دڵخۆشی لە وێنەکەدا دەربکەون.
کاست
دەستکاری- ڕیشی کاپور بە ڕۆڵی ئامارجیت کاپور
- ڕاتنا پاساک بە ڕۆڵی سونیتا کاپور
- ڕاجار کاپور بە ڕۆڵی هاراش کاپور
- سیدھارت مەلھۆترا بە ڕۆڵی ئارجون کاپور
- فواد خان بەڕۆڵی ڕاهول کاپور
- عالیا بھات بە ڕۆڵی تیا مالیک
بەرهەم هێنان
دەستکاریکاران جۆھەر لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٥ ناوی فیلمی داهاتوی خۆی راگەیاند (کاپور و نەوەکانی) جۆهەر وتی کاستێکی پڕ ئەستێرەمان هەیە ، سیدھارت مەلھۆترا و فواد خان ڕۆڵی دوو برا دەگێڕن ، ڕیشی کاپوریش ڕۆڵی باپیریان دەگێڕێت. جۆهەر وتیشی شەش ئەکتەر ڕۆڵەکەی فواد خانیان ڕەتیان کردۆتەوە. ئاکشای کومار ڕۆڵەکەی ڕەت کردەوە بە چونکە حەزی بە کەسایەتیەکە نەبووە و سەیف عەلی خانیش لەبەر سەرقاڵی ڕۆڵەکەی وەرنەگرت[٢]
سەرچاوەکان
دەستکاریئەم وتار ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتار لێکچووەکان. (نیسان ٢٠١٧) |