کامەران حاجی ئەلیاس
كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس ..
هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس -له‌ساڵی 1965 له شاری ڕەواندز له دایك بووه له ساڵی 1993 په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوناكانی به‌غدای به‌شی شانۆی ته‌وا كردووه له ساڵی 2007 كۆلیژی هونه‌ری له مووسڵ ته‌واو كردوه. سه‌ره‌تایی ده‌ست پێكردنی له بواری شانۆ بۆ ساڵی 1978 ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی هونه‌رمه‌ند مامۆستا (زرارمحه‌مه‌د مسته‌فا) كاتێ وه‌كو ئه‌كته‌ر به‌شداری كرد له ئۆپه‌رێتی (خۆراگرتی تا سه‌ركه‌وتن)كردوه‌له‌هۆڵی قوتابخانه‌ی پاشای گه‌وره له رواندز نمایش كراوه له‌وساته‌وه تاوه‌كو ئێستا له‌كاری هونه‌ری به‌رده‌وامه. كار‌و چالاكییه‌كانی ناوی هه‌ندێ له‌به‌رهه‌مه‌كانی (شانۆگه‌ری، سینه‌ما، زنجیره‌ی ته‌له‌فزیۆنی و رادیۆیی) به‌شداری كردوه وه‌كو ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنان: (
خۆراگرتن تاسه‌ركه‌وتن ، هاوارێك له فه‌ڵه‌ستین، كه‌زۆر هات قه‌واڵه به‌تاڵه، نهێنی پیشه، بانێكه‌و دووهه‌وا، ئه‌و پیاوه‌ی مه‌رگ لێ سه‌ڵمییه‌وه، شاری ئه‌وین، نه‌فرت لێكراو، مه‌رگی به‌خته‌وه‌ری ، ئۆدیب پاشا، زمبیل فرۆش، رۆژانی گوڵ ره‌نگ، تابلۆ، یارییه‌كی شکسپیر، ژه‌نراڵ، پانۆرامای شاره‌كه‌م،له‌دایك بوون ، خه‌نده‌ی گورگ، خۆر، ژوان، فێربوون، ئۆتۆلیۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه، كورسی دانپیانان، مقام ئیبراهیم وه سه‌فیه، ختوه‌خارج مكان، هێما سه‌راتاكانی دۆزخ، هه‌موو عتره‌كانی عه‌ربستان،مێوه خۆشه‌كه، هێله‌سپییه‌كان، هه‌نسكی مێژوو، فرمێسكی بێخاڵ، هه‌ڵبجه قامه‌تێكی خۆڵه‌مێش،گۆرانی چایكا،ووڵاتێ له ئاگر،غه‌واره، ژوانی كه‌مانجه،كاوه‌ی ئاسنگه‌ر، سه‌لاحه‌ددینی ئه‌یوبی. [١]
سه‌رپه‌رشتی زیاتر له (40) تێزی قوتابیانی به‌شی شانۆ په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی هه‌ولێری كردوه. كاره‌كانی له رواندز، سۆران، چۆمان، هه‌ولێر ، دهۆك ، به‌غدا، ده‌ره‌وی ووڵات نمایش كراوه. ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زراندنی تیپی هونه‌ی رواندز بووه. ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زراندنی تیپی شانۆڤان بووه. ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زراندنی تیپی گه‌نج بۆ شانۆ بووهه. ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌رو وێژه‌ی كوردی ڕەواندز،ھەولێر بووه. ئه‌ندامی تیپی هونه‌ری هه‌ولێر بووه. پێنج كتابی به‌ناوه‌كانی (1- ته‌خته‌ی شانۆ،2- شانۆی قوتابخانه‌یی3- له‌گه‌ڵ شانۆدا[٢]،4- قه‌یرانی شانۆ له نێوان وه‌رزاره‌تی رۆشنبیری و شانۆكاران،5- گرنگی ده‌ق له پرۆسه‌ی نمایشی شانۆی و چه‌ند بابه‌تێكیتر) چاپ كردووه له ئێستادا دووه كتابی تریشی ئاماده‌ییه بۆ چاپكردن به‌به‌رده‌وامی له‌بواری شانۆ و دراما له گۆڤاره‌كان و رۆژنامه‌كان ده‌نوسێ. -له ساڵی ١٩٨٣-١٩٨٨ وه‌كو پێشمه‌رگه‌ی شار له رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران كوردستان خه‌باتی كردوه له شاری رواندز.. [٣]
به‌شداری چه‌ندین فیستڤاڵی شانۆی كردوه وه‌كو: - فیستیڤاڵی شانۆی لاوان له دهۆك ساڵی 1988. - فیستیڤاڵی شانۆ له ھەولێر ساڵی 1987. - فیستیڤاڵی حه‌قی شبلیی نۆیه‌م له به‌غدا ساڵی 1992. - ڤیستیڤاڵی وه‌زاره‌تی رۆشه‌نبیری هونه‌ری شانۆ ساڵی 1998. - فیستیڤاڵی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هونه‌ری شانۆ ساڵی 2001. - به‌شداری سه‌رجه‌م فیستڤاڵه‌كانی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی به‌غدای كردوه (1988-1993). تاوه‌كو ئێستا چه‌ندین جار خه‌ڵاتی رێزلێنانی وه‌ر‌گرتووه. ئه‌و شوێنانه‌ی كاری تیاكردوه: - مامۆستای به‌شی شانۆی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی هه‌ولێر. - بڕیار ده‌ری به‌شی شانۆی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی هه‌ولێر. - سه‌رۆكی به‌شی شانۆی په‌یمانگه‌ی هونه‌ر جوانه‌كانی هه‌ولێر. - به‌رپرسی چالاکی قوتانخانه‌كانی ھەولێر . - سكرتێری سه‌ندیكاری هونه‌رمه‌ندانی كوردستان لقی ھەولێر . - ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاری (هونه‌ری نوێ) بووه كه له وه‌زاره‌تی رۆشه‌نبیری ده‌رده‌چوو. - ده‌رهێنه‌ری سه‌رجه‌م به‌رنامه‌كانی (راسته‌وخۆ و تۆمار) له به‌شی منداڵان بووه له تیڤی زاگرۆس، وه‌كو ده‌رهێنه‌ری به‌شی دۆبلاژ هه‌ر له تیڤی زاگرۆس كاری كردوه. - ئێستا سه‌رپه‌شتیاری په‌روه‌رده‌ی هونه‌رییه له په‌روه‌رده‌ی ھەولێر .
سەرچاوەکان
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ https://www.kurdistan24.net/ckb/story/213885-%D9%87%D9%87%E2%80%8C%D9%88%D9%84%DB%8E%D8%B1...-%D8%B3%D8%A8%D9%87%E2%80%8C%DB%8C-%D8%B4%D8%A7%D9%86%DB%86%DA%AF%D9%87%E2%80%8C%D8%B1%DB%8C-%D8%B3%D9%87%E2%80%8C%D9%84%D8%A7%D8%AD%D9%87%E2%80%8C%D8%AF%DB%8C%D9%86%DB%8C-%D8%A6%D9%87%E2%80%8C%DB%8C%D9%88%D8%A8%DB%8C-%D9%86%D9%85%D8%A7%DB%8C%D8%B4-%D8%AF%D9%87%E2%80%8C%D9%83%D8%B1%DB%8E%D8%AA
- ^ https://chra.tv/%D8%A8%D9%87%E2%80%8C%D8%B1%D9%87%D9%87%E2%80%8C%D9%85%DB%8E%DA%A9%DB%8C-%D9%86%D9%88%DB%8E%DB%8C-%DA%A9%D8%A7%D9%85%D9%87%E2%80%8C%D8%B1%D8%A7%D9%86-%D8%AD%D8%A7%D8%AC%DB%8C-%D8%A6%D9%87%E2%80%8C/
- ^ https://kurdistantv.net/ku/news/181073