کازەم (بە ئینگلیزی: Kazam) نەرمەکاڵایەکی ئازادە کە لەژێر مۆڵەتی گشتی GNU وەشانی ٣ بڵاوکراوەتەوە. ئەم بەرنامەیە بووەتە یەکێک لە باشترینەکانی بوارەکەی بە توانای گرتنی سکرین شۆت و سکرینکاست لە ژینگەی دەسکتۆپەکەتەوە. خۆشبەختانە کازەم لە کۆگای گەردوونی دابەشکردنی لینوکسدا بەردەستە، بەکارھێنەران لە زیادکردنی ئەرشیفی پاکێجی نافەرمی خۆیان ڕزگار دەکات؛ بەڵام تیمی پەرەپێدانی ئەم بەرنامەیە دوو کۆگای دیکەیان لەبەرچاو گرتووە بە ناوەکانی Stable و Unstable بۆ ئاسانکاری بەکارھێنەران. ئەو سوودەی کە وەشانی ناو کۆگای جێگیر ھەیە بە بەراورد بە وەشانی ناو کۆگای فەرمی ئوبونتو ئەوەیە کە بەکارھێنەران دەتوانن ئەم کۆگایە بەکاربھێنن بۆ بەدەستھێنانی نوێترین وەشانی جێگیر لە بەرنامەکەدا. کۆگای دووەم بۆ ئەو بەکارھێنەرانەیە کە پلانیان ھەیە بەشداری لە پەرەپێدانی بەرنامەکەدا بکەن و ڕۆڵیان ھەبێت لە باشترکردنی دۆخەکە بە ڕاپۆرتکردنی ھەڵە لە وەشانی ناجێگیر و گواستنەوەی بەرەو دۆخێکی جێگیر.

سەرچاوەکان دەستکاری

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Kazam»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣.