بەڕێوەبەرایەتیی کات بریتیە لە ئەنجامدانی پرۆسەی پلاندانان و بەجێھێنانی چاودێری کردن بەئاگا لەسەر بڕێک لەکات کە کۆمەڵێک چالاکی تایبەت بەسەری دەبات بەمەبەستی کاریگەریو لێھاتووی وزیادکردنی بەرھەم

بیردۆزەکانی کات ١- پێشینەی ریزکراوی ستسڤن کۆفی
٢- بنەمای باریتۆن یاسای ٢٠/٨٠
٣-یاسای بارکنسۆن

بیردۆزی یەکەم بیردۆزی پێشینە ھەرکارێک ئەنجامی دەدەین خۆی لەم چوار خانەی خوارەوەدا دەگرێتەوە لە م بیردۆزەدا

بەپەلە نابەپەلە
گرنگ کاری گرنگ و بەپەلە کاری گرنگ و نابەپەلە
ناگرنگ کاری ناگرنگ و بەپەلە کاری ناگرنگ ونابەپەلە

'چالاکیەکان دەکرێت بەچواربەشەوە بەپێی گرنگیو بەپەلەیی'

خانەی یەکەم کاری گرنگ و بەپەلە : ھەموو ئەو کارانە دەگرێتەوە کە گرنگ وبەپەلەن لەڕووی کاتەوە نمونە :بەیانی تاقیکردنەوەت ھەیە
خانەی دووەم ئەمە خانەی سەرکەوتوانە کەپلان دادەنێن بؤ ئەو کارانەی کە گرنگن و بەڵام بەپەلەنین نمونە: وەک پلاندانان بۆ گەشتکردن
خانەی سێیەم کاری ناگرنگ بڵام بەپەلەیە زۆربەی خەڵکی وادەزانن کاری گرنگ ھەمیشە بەپەلەیە نمونە: ئتومبێلەکەت پێویستی بەبەنزینە
خانەی چوارەم ئەم خانەیە بەپێچەوانەی خانەی یەکەمە کاری ناگرنگ و نا بەپەلە نمونە : چاتکردن بەئەنترنێت

ئەم خاڵانەی لای خوارەوەت بیرنەچێت -باژیانێکی بەپەلەت نەبێت
-پێویستە گرنگی بدرێت بە کارە گرنگ و نا بەپەلەکان
-ھەموو کاتەکانی کارەکانت لە خانەی دووەمدا بەسەرببە کە یارمەتی کەمکردنەوەی کارەکانی خانەی یەکەم
-ئەگەر زیاتر لە %٦٠ لەخانەی دووەمدایە ئەوا سەرکەوتویت لە کارگێڕی کات دا واتە ژیانت
-با پێشینە کانی ژیانمان رێکخەین و دوور کەوینەوە لە کاری ناگرنگ

'٢- بنەمای باریتۆن یاسای ٢٠/٨٠' بیردۆزەکەدەڵێت ئەوی لە%٢٠ کات تەر خانبکات بۆ کارەکان لە %٨٠ کارەکان بە سەرکەوتووی جێبەجێ دەکات بەبێ خاوە خاو بەکارھێنانی کاتێکی باش وە ئەوی لە %٨٠ کات لەدەست دەدات لەکارەکانیدا تەنھا لە %٢٠ کارکانی بەجێدەھێنێت ئەش بەھۆی تەرخان نەکردنی کاتێکی باش بۆ کارەکانە خاوەخاو لەئەنجامدانی کارەکان

''٣- یاسای بارکنسۆن''
ئەم یاسایە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ھەرکارێک پێویستی بە بڕێک کات ھەیە بۆ ئەنجامدانی واتا کاتێکی زۆر تەرخان نەکرێت بۆکارێک
چونکە ھەر کارێک بەپێی پێویستی خۆی کات دەخاێنێت . چونکە ئەگەر کارێک بدەین بە کۆمەڵێک کەس کەلە ماوەی ٢ سەعاتدا کارەکە تەواو بکەن وەھەروەھا ھەمان کاربدەین بەکۆمەڵێک کەسی دیکە بەڵام ئەم جارەیان ئەمان لەماوەی ٤ سەعاتدا کارەکە تەواو بکەن ئەوا دەبینین کە ھەردوو کۆمەڵەکە کارەکە تەواو دەکەن لەو ماوەیەی کە بۆیان دیاری کراوە.
بەکورتی:بیردۆزەکەدەڵێت کار درێژ دەبێتەوە بەپێی ئەو کاتەی کەلەبەردەستدایە
چۆن بیردۆزەکە جێ بەجێ دەکرێت: کارەکانت بکە بە پڕۆژە وەھەروەھا کات بۆ ھەموو کارەکانت دیاری بکە وە دستبکە بە ئەنجامدانی کارە گرنگەکان وە کارە گرنگەکان وە ئەو کارانەی کەمتر گرنگن

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ویکیی عەرەبی
  2. ویکیی ئینگلیزی