لە دینی زەردەشتیدا ڤەر یا ئەزموونی ئیزەدی شێوازێکی قەزایی بوو لە دادگا بۆ دیاریکردنی گوناھباری یان بێگوناھیی کەسی تۆمەتبار لە ڕێگەی تاقیکردنەوەی بە ئەزموونگەلی ناخۆش و ئاوێتەی ئێش و ژاندا. ڤەر دوو جۆر بووە: گەرم و سارد. لە ڤەری گەرمدا تۆمەتبار دەبوو بە ئاگردا تێپەڕێ یا خۆی بخاتە ناو ئاو یان ڕۆنی کوڵھاتوو و ساغ بێتە دەرەوە تا بیگوناھیی خۆی بسەلمێنێ. لە ڤەری ساردیشدا ژەھریان دەرخواردی دەدا یا سەریان دەکردە ژێر ئاو.[١][٢][٣]

لە ئاگر پەڕینەوەی سیاوەش، بەرھەمی ڕەزا موسەووەر، کتێبخانەی نەتەوایەتیی ڕووسیا

ڤەر لە نێوان مەسیحییەکانی ئەورووپاشدا برەوی بووە و «تاقیکردنەوە بە ئەشکەنجە»یان پێ وتووە. ھەتا ساڵی ۱۲۱۵ کە پاپای سەردەم دژی ئەم شێوە تاقیکردنەوەیە فتوای دا و ئیتر بەرەبەرە تا سەدەکانی چواردە و پازدە بنبڕ بوو.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ رمضان ماهی, سمیه; فدوی, سیدمحمد; بلخاری, حسن (2011-03-21). "تجلی آیین ور در نگاره گذر سیاوش از آتش". نشریه هنرهای زیبا- هنرهای تجسمی. 2 (41): 53–62. ISSN 2228-6039.
  2. ^ وزیری, ‌سعید (1375-02-01). "ور، ورنگه". رشد معلم (بە فارسی). 118 (14): 54–55. {{cite journal}}: Check date values in: |date= (help)
  3. ^ ئ ا زاویه, ‌سعید; صافی‌تبار, ‌آمنه (1392-01-04). "بررسی آیین های اساطیری «داوری ایزدی» در ایران باستان". ادبیات عرفانی و اسطوره شناختی (بە فارسی). 30 (9): 64–83. {{cite journal}}: Check date values in: |date= (help)


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری