ڤانیلا (پرۆگرامۆکە)
ڤانیلا (بە ئینگلیزی: Vanilla) پرۆگرامۆکەیەکی سەرچاوە کراوە و خۆڕاییە، ڕێگا دەدات بۆ دانان و درێژەپێدانی مەکۆیەکی گفتوگۆی تەواو - تایبەتمەندیکراو بۆ کۆمپانیاکان ,ڕێکخراوەکان، دەزگا و گروپی خزمەتگوزاری. ڤانیلا دەتوانرێت دابگیرێت و خانەخوێ بکرێت لەسەر ڕاژەی تایبەتی بەکارهێنەران، مەکۆکان، تا ڕادەیەک ئاسانن بۆ دامەزراندن، تیایدا بەکارهێنەر دەتوانێت فرە ڕووکاری و فرەزمان (multi-lingual) هەڵبژێرێت، یان لە ڕێگەی هەڵبژاردنەکانەوە ڕووکاری تایبەت بە خۆی هەرێنە (design) بکات، مەکۆکە دەتوانێت هاوپۆلی هەبێت بۆ ڕێکخستنی گفتوگۆکان، هەروەها مەکۆکە پاڵپشتی پەیامی تایبەت، پۆستی ئەلیکترۆنی، یاسا و ڕەسەنێتی بۆ بەکارهێنەران، فرە جۆرەی لە چۆنیەتی تۆماربوون، وە بەڕێوەبەرایەتییەک کە لە بەکارهێناندا ئاسانە و گشت کردارێک دەگۆڕدرێت و دەکرێت. ڤانیلا لە ساڵی ٢٠٠٥ داهێنراوە و پەرەی پیدراوە، بە گەشەیەکی بەردەوامدا ڕۆیشتووە تاوەکو دەرچوونی هەردوو وەشانی یەک و دوو. پرۆگرامۆکە سەرچاوە کراوەکەی ڤانیلا زیاتر لە ٤٠٠،٠٠٠ جار داگیراوە لە وێبگەی (مەکۆی ڤانیلا) وە، ڤانیلا لە ژێر مۆڵەتنامەی (General Public License version 2) دایە.
تایبەتمەندییەکان
دەستکاری- بەکارهێنەر دەتوانێت بەئاسانی مەکۆیەکی گفتوگۆی تەواو-تایبەتمەندیکراو دابمەزرێنێت و درێژەی پێبدات.
- هەموو بەکارهێنەرێک دەتوانێت گفتوگۆیەک دەستپێبکات و درێژەی پێبدات.
- خانەخوێکردنی مەکۆ بەخۆڕاییە لەگەڵ ڕیکلامکردن ،کە دەشتنوارێت لاببرێت بە کرێ.
- ڕووکاری هەمەجۆر دەتوانرێت بەکارببرێت ،لەگەڵ پێوەکراو و نەرمەواڵە لە بەش و بواری جیاجیا.
- بەکارهێنەر دەتوانێت هاوپۆلەکان زیادبکات بۆ ڕێکخستنی گفتوگۆکان.
- بەکارهێنەر دەتوانێت جۆر و چۆنیەتی تۆماربوون دیاریبکات .(بنچینەیی ،بانگهێشتکردن ،ڕازیبوون..هتد).
- ڤانیلا زۆر بەئاسانی دەتوانرێت لەگەڵ وێبگەکەت/ماڵپەرەکەت تێکەڵ بکرێت.
- بەڕێوەبەرایەتییەکی ئاسان لە بەکارهێنان، کە دەتوانیت دەست بەسەر هەموو مەکۆکەدا بگریت و هەموو گۆڕانکارییەک بکەیت، لەگەڵ ڕێبەری بەڕێوەبەرایەتی.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ویکی چاوگ
- ویکیپیدیای ئینگلیزی.