ڤاتێنفال (بە سوێدی:)(بە ئینگلیزی:)هاوبەشگایەکی سوێدیە کەلەلایەن خودی حکومەتی سوێدەوە خاوەنداریەتی دەکرێت،هاوبەشگاکە لە دانمارک و فینلەندا و ئەڵمانیا و هۆڵەندا و بەریتانیا و هەرێمی کوردستان لەبواری وزە کاردەکات[٣].

Vattenfall AB
State-owned enterprise
پیشەسازیEnergy production
دامەزرا1909 as Kungliga Vattenfallsstyrelsen
بارەگاSolna, Sweden
کەسایەتییە سەرەکییەکان
داڕێژە:ILL   (Chairman of the Board) داڕێژە:ILL (President and CEO)
بەرھەمەکانElectricity generation, distribution and sales, district heating, renewable energy.
خزمەتگوزارییەکانCharging solutions for electric vehicles, energy efficiency
داھاتداڕێژە:Loss داڕێژە:SEK (2020)
داڕێژە:Loss داڕێژە:SEK (2020)
داڕێژە:Loss داڕێژە:SEK (2020)
Total assetsداڕێژە:Profit داڕێژە:SEK (2020)
Total equityداڕێژە:Profit داڕێژە:SEK (2020)
خاوەنSwedish state – 100%[١]
ژمارەی کارمەندان
19,859 FTEDecember 2020
وێبگەgroup.vattenfall.com
Footnotes / references
Statistics from the 2020 financial statements[٢]

ناوی هاوبەشگاکە ناوێکی سوێدیە بە واتای "تاڤگە"دێت، لە بنەڕەتدا ناوەکە کورتکراوەی ناوی (Kungliga Vattenfallstyrelsen)ە[٤].

مێژوو دەستکاری

ڤاتێنفال ( پێی دەوترێت Kungliga Vattenfallsstyrelsen یان بۆردی تاڤگەی شاهانە) لە ساڵی ١٩٠٩ وەک هاوبەشگایەکی میری لە سوێد دامەزراوە. لە دامەزراندنییەوە تا ناوەڕاستی دەیەی ١٩٧٠ وەک سەرمایەداری دەولەتی بەڕێوەبردراوە، بواری بازرگانیەکەی زۆر سنووردار بوو کەتەنها لەناوەوەی سوێد کاری دەکرد، کە هەوڵی دەدا لەپێشخستنی بەرهەمهێنانی نەوەی نوێی وزەی هایدرۆئەلیکتریک.هەربۆیە لە ساڵی ١٩٧٤ دا هاوبەشگاکە دەستی کرد بە دروستکردنی ڕیاتۆری ئەتۆمی لە سوێد ( ڕینگهاڵس ١ و ٢ ڕاکەر ) ، لە کۆتاییدا توانی ببێتە خاوەنی حەوت لە ١٢ ڕاتۆڕاکەی سوێد. لە ساڵی ١٩٩٢ ڤاتێنفال وەک هاوبەشگایەکی سنوردار چاکسازیی بۆ کرا و هاوکات تۆڕی گواستنەوەی ( ٢٢٠ کەی ڤی و ٤٠٠ کەی ڤی )دامەزراند بۆ سوێد[٥].

لە ساڵانی ١٩٩٠ تا ٢٠٠٩ ڤاتێنفال زۆر فراوان بوو (بەتایبەت بۆ ئەڵمانیا، پۆڵەندا و هۆڵەندا)، دەستکەوتێکی زۆری هەبوو بەم ڕێژانە: Hämeen Sähkö (١٩٩٦)، HEW (١٩٩٩، ٢٥.١٪ پشک لە شاری هامبورگ)، هاوبەشگای بەرهەمهێنانی گەرمی پۆڵۆنیEW (٢٠٠٠، ٥٥٪ گرێبەست)، ئەلسام ئەی/ئێس (٢٠٠٥، ٣٥.٣٪ پشک)، و نون (٢٠٠٩، ٤٩٪ پشک، ئەمڕۆ ١٠٠٪پشکەکانی بەدەست هێناوە) لە ساڵی ٢٠٠٢ ڤاتنفال ئەی بی و دەسکەتەکانی وەک Vattenfall Europe AG یەکخران، کە بووە سێیەم گەورەترین بەرهەمهێنەری کارەبا لە ئەڵمانیا.

دوای ماوەی فراوانبوون ، ڤاتێنفال دەستی کرد بە دابەزاندنی بەشەکانی بازرگانییەکەی لە دانمارک و پۆڵەندا لە ماوەی ساڵانی دوای ٢٠٠٩دا لە ستراتیژێک بۆ تیشک خستنە سەر سێ بازاڕی سەرەکی : سوید ، هۆڵەندا ، ئەڵمانیا . بۆ وەبەرهێنانی وزە لەسەر خەڵوز و وزەی ناوەکی لە ئەڵمانیا و کارگاکانی وزەی گاز لە هۆڵەندا، لەگەڵ زیادکردنی بەشی بازاڕی وزەی نوێکراو . ڤاتێنفال لە هاوینی ٢٠١٣ دا بەهای سەرمایەکانی بە ٢٩,٧ ملیار کرۆنی سوێدی (٤,٦ ملیار دۆلار) ی ئەمریکی ڕاگەیاند. بەشێکی سەرەکی ئەم داهاتەی بۆ (Nuon Energy NV) دەگەڕایەوە، کە بە سوودە سەرەکیەکەی هۆڵەندایە کە ڤاتنفال بە ٨٩ ملیار نرخی کرۆنی سوێدی (١٥ ملیار دۆلار) لە ساڵی ٢٠٠٩ کڕیوە، بەڵام بەهاکانی بە ١٥ ملیار SEK ( ٢$$ $ ) لەو کاتەوە کەم دەبوونەوە. ئەو چاوە پڕ لە تاریکیەی بازاڕ بە دابەزینی نرخی هێز بە تێکەڵ لەگەڵ زیادکردنی مەترسیەکان بە شێوەیەکی بەرچاو لە بازاڕی کیشوەریدا هانی بۆردەکەی دا کە بە دابەشکردنی پێکهاتەی دامەزراوەیی خۆی بۆ بەشێکی نۆردیک و بەشێک لە ئۆپەراسیۆنەکانی کیشوەری ئەوروپا و شانشینی یەکگرتوو تەرخان بکات ئەوەبوو لە ساڵی ٢٠١٤ دەستی کرد بە پێداچوونەوەی بنەرەتی ستراتیژیەکانی . هەندێک لە شیکەرەوەکان ئەم پێداچوونەوە ستراتیژییەیان وەک پێشگرێک بۆ پاشەکشێی دامەزراوەکە لە بازاڕی ئەسکەندەنافیا لێک دایەوە . لەو چوارچێوەیەدا و لە وەڵامی ڕیفراندۆمێکی ناوخۆییدا لەسەر دووبارە خۆکۆکردنەوەی تۆڕەکانی دابەشکردن، ڤاتێنفال لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٤دا لەسەر فرۆشتنی تۆڕی کارەبای سەر بە هاوبەشگا و تۆڕی گەرمای ناوچەکە لە هامبورگ بۆ شاری هامبورگ دامەزراند. لە هەر یەک لە چارەکی دووەمی ساڵی ٢٠١٥ و ٢٠١٦ دا ڤاتێنفال ٢٨ ملیاری زیان لێکەوت،ئەمەش زیاتر بەهۆی وێستگەی کارەبای لیداگیرسلە بوو لە ئەڵمانیا.لەساڵی ٢٠٢٠ داراییەکانی کارکردن دڵخۆشکەر بوون ڤاتنفال ئەمیش دوای ئەوەی قازانجێکی SEK ٧٧١٦ ملیاری ڕاگەیاند[٦].

لە دەرەوەی سوید ڤاتێنفال بەوە ناسراوە کە حکومەتی سۆڤیەتی بە زۆر لێکردووە تا بە ئاشکرا کارەساتی چێرنۆبیل ئاشکرا بکات . کلێملین بۆ ماوەی ڕۆژێک هەوڵی دا ڕووداوەکە داپۆشێت، بەڵام ئاستی تیشکەکانی بەرزکردەوە لە ڤاتینفال لە کارتۆنەی وزەی ناوەکی فۆڕسمارک، کلێملین ناچار دەکات دان بە ڕووداوەکەدا دابنێت.

لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ دا ڕاگەیەنرا کە گوننار گرۆبلەر جێگری سەرۆکی پایەبەرزی ڤاتێنفال بەرپرسی هێزی بای کۆمپانیاکە ئەو ڕێکخراوە بەجێدێڵن بۆ ئەوەی بچێتە پاڵ کۆمپانیای سالزگیتەر ئەی جی.

هۆڵی ماگنس، سەرۆک و بەڕێوەبەری گشتی لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ەوە، لە مانگی تەموزی ساڵی ٢٠٢٠ دا بڕیاریدا هاوبەشگاکە جێبهێڵێت و لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ دا لەلایەن ئانا بۆرگەوە ئیمزای بۆکرا[٧].

بەستەرە دەرەکیەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "The parent company of the Vattenfall Group, Vattenfall AB, is a non-listed company, 100 per cent owned by the Swedish state". 2019-12-31.
  2. ^ "Vattenfall Annual and Sustainability Report 2019". Retrieved 2019-12-31.
  3. ^ https://group.vattenfall.com/who-we-are/corporate-governance/governance-structure
  4. ^ https://www.renewableenergyworld.com/wind-power/vattenfall-places-first-turbine-in-new-wind-power-farm-off-danish-coast/ ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ https://www.powerengineeringint.com/uncategorized/vattenfall-building-39m-hybrid-energy-park-in-netherlands/[بەستەری مردوو]
  6. ^ https://www.theguardian.com/business/2017/may/01/state-owned-swedish-firm-vattenfall-enters-uk-energy-market
  7. ^ https://www.reuters.com/article/uk-vattenfall-nuclear-case-idUKKBN1I91L3