ڕێفراندۆمی دەستووری فەڕەنسا (١٨٧٠)

ڕێفراندۆمی دەستووری فەڕەنسا، ڕێفراندۆمێک بوو لە ٨ی ئایاری ١٨٧٠ لە فەڕەنسا ئەنجام درا. پرسیار لە دەنگدەران کرا سەبارەت بە چاکسازییە لیبراڵییەکان لە دەستووری فەڕەنسا، کە لە ٢٠ی نیسانی ١٨٧٠ لەلایەن ئەنجومەنی پیرانەوە پەسەند کرابوو.

گۆڕانکارییەکان بە دەنگی ٨٢٫٧٪ی دەنگدەران پەسەندکرا، کە ڕێژەی بەشداری ٨١٫٣٪ بوو.

لە ھەمان ساڵدا فەڕەنسا لە جەنگی فەڕەنسی-پڕۆسی شکا و دواتر ئیمپراتۆریەتیی فەڕەنسا ھەڵوەشایەوە.

ئەنجام دەستکاری

ڕێفراندۆمی ١٨٧٠ی دەستووریی فەڕەنسا
بژاردە دەنگەکان ٪
  بەڵێ ٧٣٥٠١٤٢ ٨٢٫٧
نەخێر ١٥٣٨٨٢٥ ١٧٫٣
دەنگە دروستەکان ٨٨٨٨٩٦٧ ٩٨٫٧
دەنگە نادروستەکان یان بەتاڵەکان ١١٢٩٧٥ ١٫٣
کۆی گشتی دەنگەکان ٩٠٠١٩٤٢ ١٠٠٫٠٠

سەرچاوەکان دەستکاری