ڕێدمی
ڕێدمی (بە ئینگلیزی: Redmi) براندێکی لاوەکییە لە کۆمپانیای ئەلکترونی چینی شاومی، کە بۆ یەکەم جار لە مانگی تەممووزی ٢٠١٣ وەک ھێڵی مۆبایلی زیرەکی بودجە ڕاگەیەندرا.[١] لە ساڵی ٢٠١٩ بووە براندێکی لاوەکی جیای شاومی، لەکاتێکدا مۆبایلی Mi بەرز بەرھەم دەھێنێت. مۆدێلەکانی موبایلی ڕێدمی دابەش کراون بەسەر: ڕێدمی (ئاستی چوونەژوورەوە)، ڕێدمی نۆت و پرۆ (ناوەڕاستی مەودا)، ڕێدمی ئەی (نزم - کۆتایی)، ڕێدمی ئێکس (ناوەڕاستی مەودا)، ڕێدیمی کەی (ناوەڕاستی مەودا/بەرزی کۆتایی). ھەروەھا زنجیرەی ناپەیوەستی Mi A Android One لە بەشی بازاری ھاوشێوەدا بە ئامێرەکانی Redmi دادەنرێ. زۆرترین جیاوازی لە زیرەکییەکانی تری شاومی ئەوەیە کە ئەوان پێکھاتەی کەمتر بە نرخی گران بەکارئەھێنن، وە بەم شێوەیە نرخی کەمتریان ھەیە لەکاتێکدا تایبەتمەندی بەرزتریان ھەیە.
ناوی خۆماڵی | 红米 |
---|---|
نیشانەی لاوەکی | |
دامەزرا | تەممووزی ٢٠١٣ (وەک زنجیرەی شاومی ڕێدمی) ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (نیشانەی لاوەکی شاومی) |
کەسایەتییە سەرەکییەکان | لوو وێبینگ (بەڕێوبەری گشتی) |
بەرھەمەکان | موبایلە زیرەکەکان فابڵێتەکان لاپتۆبەکان تی ڤی زیرەک |
بەشێکە لە | شاومی |
وێبگە | https://www.mi.com/ |
مێژوو
دەستکارییەکەم موبایلی ڕێدمی کە لە ساڵی ٢٠١٣ بڵاوبووەوە، سەرەتا لە ماڵپەڕی «شاومی» دەستی پێکرد، کە لە ١٢ی تەممووزی ٢٠١٣ دەست بە فرۆشتنی کرا. ڕێدمی لە ١٣ی ئازاری ٢٠١٤ ڕایگەیاند کە تەنیا مۆبایلەکانیان لە وڵاتی سەنگافورە فرۆشراوە، ئەوەش دوای ھەشت خولەک کە لە بەردەستدا بوو بۆ کڕینی،[٢] لە ماڵپەڕی «شاومی». ڕەخنەکان سەبارەت بە دەرچوونی مۆبایلە ڕێدمییەکان ئەو بیرۆکەیەی لەخۆوە داگیرساند، کە لەوانەیە کۆمپانیاکە زیادەڕەوی لە فرۆشتنەکانی بکات بە ئازادکردنیان بە چەند کۆیەکی بچووک کە دەبێتە ھۆی ئەوەی کە بە خێرایی بیانفرۆشن.[٣] ڕێدمی نۆت ٣ لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ دەستی پێکردووە، جیاواز لە پێشوو پاترییەکی توانای گۆڕینی نییە. لە شوباتی ٢٠١٨ شاومی پڕۆژەی ڕێدمی نۆت ٥ و ٥ پڕۆی ئاشکرا کرد، ئەوان یەکەم مۆبایلن لە شاومی کە ناسینەوەی دەموچاوی تێدا بێت. لە حوزەیرانی ٢٠١٨ شاومی ڕێدمی ئەی شەش و شەش پڕۆی بڵاوکردەوە، لە مانگی ئەیلولی ٢٠١٨، ڕێدمی نۆت شەش پڕۆی ئاشکرا کرد، یەکەم مۆبایلە لەزنجیرەی ڕێدمی بەچوار کامێراوە (دوو کامێرا لەپێشەوەو دوو کامێرای لەپشتەوە) وە بەبەکارھێنانی ٦٠٠٠ زنجیرە ئەلەمنیۆم کە پێی دروستکراون، لە مانگی کانونی دووەمی ٢٠١٩، ڕێدمی بە فەرمی ڕایگەیاند کە براندێکی لاوەکی جیاکراوە بێت، کە جیابێتەوە لە (شاومی). ڕێدمی لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ڕێدمی نۆت ٧ و ڕێدمی نۆت ٧ پڕۆی ئاشکرا کرد، کە یەکەم موبایلە لە زنجیرەی ڕێدمی بە کامێرایەکی دواوەی ٤٨ مێگاپێکسڵ.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Hong، Kaylene (٣١ی تەممووزی ٢٠١٣). «Xiaomi Launches Red Rice Phone». The Next Web (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Xiaomi Singapore Sold 5,000 Redmi Phones in 8 Minutes and 4 Seconds» (بە ئینگلیزی). لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «5,000 Redmi sold out in 8 minutes». The Straits Times. ١٤ی ئازاری ٢٠١٤. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی ئابی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی ئابی ٢٠١٤ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕێدمی تێدایە. |