ڕۆژا نوو (ڕۆژنامە)
ڕۆژا نوو (بە کورمانجی: Roja Nû) هەفتەنامەیەکی کوردیی کورمانجی بوو کە بە ئەلف و بێی لاتینی لە بەیرووت بڵاودەکرایەوە. هەفتەنامەکە ٧٣ ژمارەی لێ دەرچوو، سەرەتا بە زمانی كوردی و فەڕەنسی دەرچوو، دواتر ژمارەیەک بە زمانی كوردی و ئەوی دیكەی بە فەرەنسی لەلایەن دکتۆر کامران عالی بەدرخان بڵاوكراوەتەوە.[١][٢]
جۆر | سیاسی |
---|---|
فۆرمەت | هەفتانە |
خاوەن | کامران بەدرخان |
زمان | کوردی - فەڕەنسی |
بنکەی سەرەکی | بەیرووت |
ڕۆژنامەکە بۆ ماوەی چوار ساڵ بەردەوام بوو، یەکەمین ژمارەی لە ٣ی نیسانی ١٩٤٣ بڵاوکرایەوە، کۆتا ژمارەشی لە ٢٧ی ئایاری ١٩٤٦ بڵاوبوویەوە.[٣]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ڕۆژانوو، وەشانخانەی ژینانوو، ستۆكهۆڵم، سوید، ڕۆژانوو، كۆبەندا كاوا بۆ چاندا كوردی، چاپخانەی پەروەردە، هەولێر، 2001. ژمارە ئەسڵییەکانی لە کۆکراوەی ڕەفیق حلمی - لە بنکەی ژین پارێزراوە.
- ^ mîrza، xêro. «Mîr Dr. Kamîran Bedirxan û Rojnameya Roja Nû». Konê Reş (بە کوردی). لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Mîr Dr. Kamîran Bedirxan 1895–1978 Xwediyê Yekemîn Rojnameya Kurdî (Roja Nû) Ye – The Hall Kurdî». ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٣. لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
بەستەر بۆ دەرەوە
دەستکاری- کۆکراوەی ژمارەکانی ڕۆژا نوو لە ویکیمیدیا کۆمۆنز