ڕوسنەفت (بە ڕووسی: Росне́фть؛ شێوازی خوێندنەوەی: [rɐˈsʲnʲefʲtʲ]) بریتیە لەکۆمەڵێک ھاوبەشگای یەکگرتووی بواری ووزە بەتایبەت لەبوارەکانی نەوت و پێکھاتەکانی نەوت، ئەم ھاوبەشگایە لەلایەن حکومەتی ڕووسیاوە بەڕێوەدەچێت، بارەگای سەرەکی کەوتۆتە شاڕی مۆسکڤە ی پایتەختی ڕووسیا لەشەقامی بالچوگ کە دەڕوانێتە ڕووباری مۆسکڤە و نزیک بە کرملن ە. ڕۆس نەفت لەڕێزبەندی یەکەمی ھاوبەشگاکانی بواری نەوتە لە ڕووسیا ئەمیش دوای ھەڵوەشاندنەوەی ھاوبەشگای یۆکۆس ی مەزن، بەپێی ھەڵسەنگاندنەکانی ساڵی ٢٠١٦ ھاوبەشگای ڕۆس نەفت لەڕێزبەندی ٥١ەمین ھاوبەشگاکانی بواری نەوتی جیھانی بووە کە داھاتی گەیشتۆتە٦٤٫٧٥بلیۆن دۆلار.

چاوخشانێک دەستکاری

ڕۆس نەفت بۆ یەکەم جار لە دوورگەکانی ساخاڵین دەستی کردوە بە گەڕان و دۆزینەوە و دەرھێنانی نەوت و گاز کە کەوتۆتە ناوچەی سێبیریا لە خۆڕھەڵاتی سێبیریا، ڕۆس نەفت کاری کردوە لە کێلگەنەوتیەکانی ھەرە باشووری ڕووسیا و چیچان و دەریای ڕەش و ھەرێمی کوردستانی باشوور. ڕۆس نەفت زیاتر گرنگی دەدات بە کێلگەنەوتیەکانی خۆڕھەڵاتی ڕووسیا بەتایبەت ئەو ناوچانەی دەڕواننە دەریاوە بەھۆی پێویست نەبوونی بە بۆڕی نەوت لەکاتی گواستنەوەی ھەرچەندە لەکێلگەنەوتیەکانی باشووڕی ڕووسیا پەنا دەبات بە بۆڕی و ترومبێڵی بارھەڵگر بۆ  گواستنەوەی بەرھەمەکانی، ڕۆس نەفت زیاتر بەرھەمەکانی بۆ وێستگەی بەندەری تواپسێن نیێفت پرۆدیکت دەنێرێت کە وێستگەیەکی بەرھەمھێنانی تەکنەلۆژی و پیشەسازی ڕووسیە. لە٢٩دیسێمبەری ٢٠٠٦ دەھاتی بڕی٨٣٫٩٠٨ بلیۆن دۆلاربوو بەڵام ئاستی داھاتی بەڕێژەی ٪٢٠دابەزی لە ساڵی ٢٠٠٩ ئەمیش بەھۆی دابەزینی نڕخی نەوت بوو لەبازاڕەکانی جیھان دا، ڕۆس نەفت لە ٪٧٥٫١٦ مولکی حکومەت و میریە، لە ٪١٩٫٧٥ مولکی ھاوبەشگایەکی ئینگلیزیە کە بارەگای سەرەکیەکەی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیایە، ئەم ھاوبەشگا ئینگلیزیە لە ڕێکەوتی٧دیسەمبەری ٢٠١٦ لە ٪١٩٫٥ی بەشی خۆی لە ڕۆس نەفت فڕۆشت بە کەسێکی نادیار.

مێژوو دەستکاری

لە بنەڕەت دا دەستکاری

ڕۆس نەفت لەساڵی ١٩٩٣ دامەزرا،

فڕۆشتنی بەشی حکومی ھاوبەشگاکە دەستکاری

نەوتی ئیسار دەستکاری

لە ئۆکتۆبەری ٢٠١٦ ڕۆس نەفت دەستی کردوە بەبەرھەم ھێنانی نەوت لە کێلگەکانی ئیسار لە ھیندستان، داھاتی گەیشتۆتە١٣بلیۆن دولار تاکو ئێستا(٢٠١٧).

کارگێڕی دەستکاری

 

ناوی بەڕێوەبەرانی ھاوبەشگای ڕۆس نەفت تاوەکو ڕێکەوتی ٤ی دێسەمبەری ٢٠٠٦٫

  • ئیگۆڕ سەچین
  • سێرگی بۆگدانچیکۆڤ
  • سێڕگی ناریشکین
  • ماسیاس وارنیگ (ئەڵمانی)  

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

ئەمانەش بخوێنەوە دەستکاری

بەستەرە دەرەکیەکان دەستکاری