پەڕەی سەرەکی بکەرەوە

ڕۆبەرت نۆزیک (Robert Nozick - ١٩٣٨ ھەتا ٢٠٠٢) فەلسەفەوانی سیاسی و مامۆستای زانکۆی ھاروارد و خەڵکی ئامەریکا بوو. نۆزیک لە دەیەکانی حەفتاکان و ھەشتاکاندا لە ناودارترینەکان بوو. زۆرتر بە ھۆی پەرتووکی "ئانارشی، دەوڵەت، و یوتۆپیا"وە ناسراوە.