چەکی میکرۆبی یان ژینناسی ھەر جۆرە پێکھاتەیەکی نەخۆشخەرە کە بریتییە لە بەکتریا، ڤایرۆس، پرۆتۆزۆن، مشەخۆر یان قارچک کە دەتوانرێت وەک چەک بەکاربھێنرێت بە ئامانجی زیانگەیاندن بە دوژمن.

چەکی میکرۆبی
لقینەخۆشخەر، toxin
بەشێکە لەچەکی زیندەیی

تا ئێستا زیاتر لە ١٢٠٠ جۆر مادەی ژینناسی کە توانای بەکارھێنانیان ھەیە وەک چەک دەستنیشانکراون و لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە. ڕێککەوتننامەی چەکی ژینناسی (١٩٧٢) پەیماننامەیەکی نێودەوڵەتییە کە بەکارھێنان و کۆکردنەوەی ئەو چەکانە قەدەغە دەکات. ١٦٥ وڵاتی جیھان ئەم پەیماننامەیەیان واژوو کردووە؛ بەڵام زۆرێک لە وڵاتانی جیھان بۆ مەبەستی بەرگری لێکۆڵینەوە لەو چەکانە دەکەن.

سەرچاوەکان دەستکاری