چاخانە، چایخانە یان چاییخانە شوێنیکی گشتییە کە لەناویدا چا و خواردنەوەکانی دیکە بە سەنیارەکان پێشکەش دەکرێت.[١] بارودۆخ و چۆنێتیی چاندی چاخانەکان بە باری کۆمەڵایەتی و چاندیی ھەر وڵاتێک بەستراوە، بۆیە چاخانە لە زۆربەی وڵاتەکانی جیھان شوێنێکی کۆمەڵایەتی بۆ پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و دانۆستانی خەڵک بە ئەژمار دێت.

لە کوردستانیش چاخانەکان دیرۆکی زۆر کۆنییان ھەیە. لە شارەکانی باکوور، باشوور، ڕۆژاوا و ڕۆژھەڵاتی کوردستان ھەزاران چاخانە خەریکی چالاکین و چاخانەکان یەکێک لە ئەو شوێنانە بە ئەژمار دێن کە خەڵکی کوردستان لە ناویاندا پێکەوە پەیوەندی دەگرن. لە ھەندێک لە شارەکانی کوردستان چاخانەکانێک بە پێشینەی سەدان ساڵە لە ئارادا ھەیە.[٢][٣]

ئەمەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری