پەنیری شین
پەنیری شین جۆرێکە لە پەنیر کە بە یارمەتی کەڕووی شین بەرهەم دێت. [١] پەنیری شین ناوێکی گشتییە بۆ چەندە جۆرە پەنیر کە لە شیری مانگا و مەڕ یان بزن بە یارمەتی کەڕووی پەنسلیۆم بەرهەم دەهێنرێت. [٢] ئەم جۆرە پەنیرە زیاتر لە زەڵاتە بەکاردێت و تامێکی تایبەتی هەیە. ئەم بەرهەمە دەتوانرێت بە تەنیا بخورێت یان بپرژێنرێتە سەر خۆراک یان لەگەڵ خۆراکدا گەرم بکرێت تاوەکو دەتوێتەوە. یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی پەنیری شین بۆن و تامە تیژەکەیەتی.
بەهای خۆراکی
دەستکاریبەپێی بەڵگەنامەکانی USDA، ١٠٠ گرام پەنیری شین بە تێکڕا ئەم ماددە خۆراکیانەی تێدایە [٣] :
جۆر | بڕی بۆ هەر ١٠٠ گرامێک |
---|---|
ووزە | 353 کیلۆ کالۆری |
شەکر (کاربۆهیدرات) | 2.34 گرام |
ڕیشاڵ | 0 گرام |
چەوری | 28.7 گرام |
پرۆتین | 21.4 گرام |
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ واژههای مصوّب فرهنگستان تا پایان دفتر یازدهم فرهنگ واژههای مصوّب
- ^ Deetae P (October 2007). «Production of volatile aroma compounds by bacterial strains isolated from different surface-ripened French cheeses». Appl. Microbiol. Biotechnol. 76 (5): 1161–71. doi:10.1007/s00253-007-1095-5. PMID 17701035.
- ^ «Cheese, blue» (بە ئینگلیزی). USDA. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی نیسانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، "پەنیری شین"، ویکیپیدیا، ئینسایکلۆپیدیای ئازاد، http://en.wikipedia.org/w/index.php?title=Blue_cheese&oldid=281973439 (دەستگەیشتن بە 5ی نیسانی 2009).
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پەنیری شین تێدایە. |