پەمپی پڕژێنەر ئامرازێکە كە ديزڵ پاڵ پێوە دەنێ(هەروەك سووتەمەنيەكە) بۆ لولەکانی بزوێنەری ديزل. وەک چۆن باوە، پەمپی پڕژێنەر  لەولاوە لە لوولەكى خولانەوەوە دەهاژۆرێت لەلايەن ددانە ، زنجير يان كەمەربەندێكى دداندار (زۆرجار كەمەربەندی کات دانەر) وە

پەمپی[بەستەری مردوو] پڕژێنەر بۆ بزوێنەری دیزڵی ١٢ لوولەک

‎هەروەها كامشافتەكە دەھاژوات ودەخولێتەوە لە نيوەی خێرایی لوولەكى خولانەوە  لە بزوێنەری ديزلى چوار-ھەنگاوی ئاسایی.كات دانەرەکەی ئەوهايە كە سووتەمەنيەكە زۆر بە كەمی دەپڕژێنرێت لەپێش بەرزترین خاڵی بێ جوڵە لە لوولەکی ھەنگاوی پەستان. هەروەها پەمپەکە لەسەر بزوێنەری بەنزين دەبەسترێت بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ لە كامشافتەوە بهاژۆرێت. لە هەندێك سيستەم فشارى پڕژێنەر دەتوانرێ بە ڕێژەی٦٢٠ bar بەرز بێت(٨٩٩٢ psi) [ ١ ].

سەلامەتی دەستکاری

بەهۆى پێويستى بە پڕژانی ئيجابى بۆ دەوروبەرێكى فشار-بەرز، پەمپەکە فشارى مەزن دروست دەکات، بە سروشتی ١٥،٠٠٠psi(١٠٠mega pascal) یان زیاتر لە سیستەمە نوێکاندا. لەبەر ئەم هۆيە بەکارھێنەر دەبێت وریا بێت كاتێك كار دەكرێ لەسەر سيستەمى ديزل؛ چونکە دەرچونی سووتەمەنى لەم جۆرە فشارە بەئاسانى دەتوانێت پێست و جلوبەرگ کون بکات، و بپڕژێتە ناو شانەکانی لەش لەگەڵ سەرەنجامی پزيشكی تا بڕينەوەى پەلى مرۆڤ بە نەشتەرگەرى بە گوێرەی پێویست. [ ١ ]

بنياتنان دەستکاری

 
پەمپی[بەستەری مردوو] یەک ڕیز بۆ پڕژانی دیزڵ

پێشتر ديزڵ پەمپەکان بە شێوەی نەخشەيەكى یەک ڕیزی بەكار دەهێنران لەگەڵ زنجيرەيەك لە لوولەكى پڕژێنەر کە بە (cam)کاری دەکرد لە یەک ڕیز، لە بری بزوێنەرێکی یەک ڕیزی بچووك. پستنەكان قەبارەيێكى ھەنگاو نەگۆڕيان هەيە، وە قەبارەى پڕژێنەرەکە كۆنترۆل دەكرێت لەلايەن خولانەوەى لوولەكەكان بە دەرچەیێکی پچڕاو كە یەک ڕیزە لەگەڵ درزێكى لولپێچ لە لوولەكەكە. كاتێك هەموو لوولەكەكان لە یەک کاتدا دەخولێنەوە، ئەوان لەهەمان كات قەبارەى پڕژێنەرەکان دەگۆڕن تا زۆر يان كەم توانا لە مەكينەوە بەرهەم بهێنن. پەمپە یەک ڕیزەکان سوود لە بزوێنەری لوولەكى-فرە گەورە وەردەگرن وەكو ئەوانەی لەسەر لۆرى، بزوێنەری نەگۆڕ و ئۆتۆمبيلى كشتوكاڵى.

 
دابەشکەری[بەستەری مردوو] پەمپی پڕژێنەری دیزڵ

بۆ بەكارهێنان لە ئوتۆمبێل و ئەو لۆريانەى کە کێشیان کەمە، پەمپی خوڵاوە بە تەوەرەیی يان پەمپی دابەشكەر گەشەی پێ درا. ئەو لوولەكێكى پڕژێنەری تاك بەكار دەهێنێت کە بە ھۆی تابلۆيێكى تەوەرەييەوە لێخوڕاوە، كە دەپڕژێنرێتە ناو سوتەمەنی تاک ڕیز بە ڕێی زمانەيێكى دابەشكەری خوڵاوە. پاشان بەرجەستە بوون وەكو پەمپی VE Bosch كاتی پڕژانەکە دەگۆڕێت لەگەڵ خێرایی لوولەكى خولانەوە  تا ڕێگە بە توانایەکی مەزنتر بدات لە خێراييى بەرزی کڕانک، وە ھەروەھا لووستر، ئابوورى زانتر کاربکات لە شۆڕشى هێواشترى لوولەكى خولانەوە. ھەندێ لە جۆری (VE)جیاواز سيستەمی پەستانی بنەڕەتیان ھەیە كە ڕێگا بە قەبارەى پڕژێنەر دەدات بۆ ئەوەی زياتربێت لە باری ئاسیی تا ڕێگا بە بزوێنەرێکی توربۆچارجەر يا سوپەرچارجەر بدات بۆ ئەوەی توانایەکی زیاتر ساز بکات لەژێر حالەتى بەهێزكردن.

 
پەمپی[بەستەری مردوو] پێوانی دیزڵی رێک

هەموو پەمپەکانی پڕژێنەر پاريزەرێکیان ھەیە بۆ ئەوەی دابينكردنى سووتەمەنى ببڕن ئەگەر rpm ی لوولەكى خولانەوەەكە بزوێنەری خستە ژێر مەترسیەوە- پارچە جووڵاوە قورسەکانی  بزوێنەری ديزل باش توانای بەرگە گرتنی خێرایی زیادیان نیە، و دەکرێ زيانێکی زۆر ڕوو بدات لە کاتی تاودانێکی زیاتر لە باری ئاسایی. دەتوانرێ ڕۆنى چەوركردن بەكار بهێنرێ بۆ ئەو بزوێنەرانەی کە ماندوون یا بە سستی چاککراون لە ڕێگەی سيستەمى هەواگۆڕينى سندووقی شەفت ی کۆن یاخود زۆر بەکارھاتوو بۆ ئەوەی "زیاتر بڕوا"، کە ئەمەش دەبێتە ھۆی زیاد بوونی خێرایی  بزوێنەر تا دەگاتە ئەو ئاستەی بزوێنەرەکە خۆی تێکدەچێ.

‎ئەمەش لەبەر ئەوەیە چونكە زۆربەى بزوێنەرەکانی ديزل تەنها خێراييان ڕێك دەخەن لەلايەن كۆنترۆڵى دابينكردنى سووتەمەنى و دەمەوانەی ڕێكخستنی ئەو بەنزینەی دەچێ بۆ بزوێنەریان نيە تا هێنانە ناوى هەوا كۆنترۆل بكات.

جۆرە نوێکان دەستکاری

پەمپی ميكانيكى بەرە بەرە کەم دەکرێن بۆ ئەوەى بگونجێن لەگەڵ ڕێنمایی دەرچوونی نێودەوڵەتى، و تا كار كردن و ئابوورى زياد بكەن. لە ساڵی ١٩٩٠كان قۆناغێكى ناوەندى لەنێوان كۆنترۆڵى ئەليكترۆنيى پڕ ئەو پەمپانە  بوون كە يەكەى كۆنترۆڵى ئەليكترۆنیان بەكار دەهێنا بۆ كۆنترۆڵ کردنی هەندێك لە كارى پەمپی خوڵاوە بەڵام هەر بە پلانی ميكانيكی کاریان دەکردو وزەیان لە بزوێنەرەوە وەردەگرت.

‎نەوەی يەكەمی چوار و پێنج لوولەك [ ڤۆڵکسواگن/ ئەودي] بزوێنەری TDI پێشەنگ بوون لەم پەمپانە لەپێش گۆڕين بۆ ئينجێكتەرى يەكە. ئەم پەمپانە بەکار دەھاتن بۆ باشتر کردنی كۆنترۆڵى پڕژان و بۆ ئەوەی پاكى دەستەبەر بكەن لە بزوێنەری ديزڵ هەروەك ئەوان لە پڕژێنەری ناڕاستەوخۆ گۆڕان بۆ پڕژێنەرێکی كاراتر بەڵام خۆى لە خۆيدا لە ساڵی ١٩٩٠ەکان بزوێنەری پڕژێنەری ڕاستەوخۆ ناپاکتر بو وەک لەوەی ئێستا. ECU ەكە تەنانەت توانای گۆڕانی شێدار کردنی ئەو بزوێنەرانەی کە چوارچێوەی ھایدرۆلیکیان ھەیە تا يارمەتى پاكکردنەوەی بدات. Bosch VP٣٠ VP٣٧ VP٤٤ پەمپی نموونەن.لەو كاتەوە گۆڕانێكى بەرفراوان ڕویداوە بۆ سيستەمى ديزڵى شەمەندەفەرى باو و یەکەی ئەليكترۆنى سيستەمى پڕژێنەری ڕاستەوخۆ. ئەمانە ڕێگە دەدەن بۆ دروست بوونی فشارى بەرزتر، و بۆ كۆنترۆڵ کردنێکی باشتر لە قەبارەى پڕژان، و چەندین قۆناغی جۆراوجۆری پڕژان بە بەراورد لەگەڵ سيستەمى ميكانيكيى.

see also دەستکاری

Wikimedia Commons has media related to Diesel fuel injection pumps.

سەرچاوەکان دەستکاری

Maxwell, R. J.; Dixon, P. L. (1988). "HIGH PRESSURE INJECTION INJURIES OF THE HAND: A REPORT OF THREE CASES". ANZ Journal of Surgery. 420: 344–346. doi:10.1111/j.1445-2197.1988.tb01068.x.