پەرەسەندنی دایناسۆرەکان

لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠١٧ دا، زاناکان ھەستان بە دانانی ڕێگەیەکی نوێ بۆ پۆلێن کردنی خێزانی داینەسۆرەکان کە بەندبوو لەسەر بەڵگەی تازەتر و زیاتر وەک لەوەی پێشووتر لەبەردەست دا بوو. بەپێی پۆلێنکردنە نوێیەکە سەرچاوەی داینەسۆرەکان دەگەرێتەوە بۆ ٢٠٠ میلیۆن ساڵ لەمەوبەر کە قەبارەین بچووک بووە و ڕووەکخۆر و گۆشتخۆر بوون و خاوەنی دوو دەستی پێشەوەی گەورە بوون. وەچەکانی ئەم ئاژەڵانە ھەتا ٦ میلیۆن ساڵ لەمەوبەر بوونیان ھەبووە و ژیاون.[١]

پەیوەندی نێوان داینەسۆرەکان دەرخەری چەندەھا بەڵگەی بڵاوبوونەوەیە لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی تری زەوی. جۆری (تێنتوران سێرۆپاد) بەشێوەیەکی بەربڵاو گەشتی کردووە بەناو باکووری ئەمریکا، ئاسیا، باشوری ئەمریکا، ئەفریقا و ئەنتەرتیکا و جۆرەکانی (باکیسفالوسور و سێراتۆپسیا) پیشاندەری بەڵگەی ڕوونن لە چەندین دیاردەی بڵاوبوونەوەی دوو ئاراستەیی.

تۆمارە بەردینەکان دەستکاری

جۆرە سەرەتاییەکانی داینەسۆرە سەرەتاییەکان بەخێرایی ھەمەجۆربوون لە سەردەمی (ترایسک) دا و جۆرە جیاوازەکانی داینەسۆرەکان بە خێرایی پەرەیانسەند لەڕووی خەسڵەتە تایبەتی و جیاوازی قەبارەوە بۆ سوودوەرگرتن و قۆستنەوەی زۆربەی نیشنگەکان. لە سەردەمی باڵادەستی داینەسۆرەکان دا کە ھەردوو چاخی (جوراسیک) و (کراکتۆس) ی پێکدەھێنا، زۆربەی ھەرە زۆری ئاژەڵە وشکانییەکانی بەرزییان لە یەک مەتر زیاتر بوو بریتیی بوون لە داینەسۆر.

زۆربەی داینەسۆرە بە بەردبووەکان لە سەردەمی (نۆری-سینمۆری، کیمردیجی-تیتۆنی و کامپینی- ماسترچی) دا دۆزراونەتەوە.

خەسڵەتە پەرەسەندووەکان دەستکاری

قەبارەی جەستە دەستکاری

قەبارەی جەستە گرنگە بەھۆی پەیوەندی لەگەڵ (مێتابۆلیزم «کردەی وەرگرتن و سوتاندنی خۆراک لە زیندەوەران دا،» ژەمی خۆراک، مێژووی ژیان، مەودای جیۆگرافی و خێرایی لەناوچوون).[٢] کێشی جەستەیی داینەسۆرەکان دەکەوێتە نێوان ١ – ١٠ تەن لە سەرتاسەری ھەموو ھەرێمە گەورەکان دا. جۆرە مەیلێک ھەبوو بەرەو گەورەبوونی قەبارەی جەستە لە چەندین جۆری داینەسۆرەکان دا وەک جۆرەکانی: سیریۆفۆرا، ئۆرنیسۆپۆدا، باکیسفالوسور، سێراتۆپسیا، ساورۆپومۆرفا و سیرۆپۆدا. ھەروەھا چەند دیاردەیەکی بچووکبوونەوەی قەبارەی جەستەش لە چەند جۆرێک دا تێبینی کراوە بەڵام بە شێوازێکی پچڕ پچڕ بووە. دیارترین نموونەش لە بچووکبوونەوەی قەبارەی جەستە کە بۆتە ھۆکاری دەرکەوتنی یەکەمین باڵندەکان بریتییە لە جۆری ئارکایۆپتێرکیس کە کێشی کەمتر بوو لە ١٠ کیلۆگرام و دواتر لە جۆرەکانی (کونفیوشسورنیس و سینۆرس) دا ڕوویدا و قەبارەیان لە نێوان ڕیشۆلە و کۆتردا بوو کە ھۆکاری ئەم بچووک بوونەوەیە ئاسانکاری و ڕێخۆشکردن بوو بۆ فڕین.

توانای جوڵان دەستکاری

یەکەمین باوانی داینەسۆرەکان دوو قاچ بوون[٣] و پەرەسەندنی وەستانی شێوازی چوارقاچی چوار جار ڕوویداوە لەنێوان باوانەکان دا (یۆرنیساپۆدا، سیریۆفۆرا، سێراتۆپسیا و ساورۆپومۆرفا). لە ھەموو ئەم بارانەدا پەرەسەندنی چوار قاچی ھاوبەش بووە لەگەڵ گەورەبوونی قەبارەدا و لە ھەمووشیان دا گۆرانەکە یەک ئاراستەیە و توانای پێچەوانەبوونەوەی نییە.

بەھەمان شێوە داینەسۆرەکان پیشاندەری شێوازێکی کەم بوونەوە و لەدەستدانی پەنجەکانن لە دیوی لاتەنیشتی دەستیانەوە (پەنجەی ژمارە ٣، ٤ و ٥). ئەرکی سەرەتایی و سەرەکی دەستی داینەسۆر گرتن بووە وەک لە بەرگەگرتنی کێش. کەمبوونەوەی ژمارەی پەنجەکان یەکێکە لە خەسڵەتە دیارەکانی (تریانۆسۆرید) کە خاوەنی تەنھا دوو پەنجەی کارکردوو بووە لەسەر دەستێکی زۆر کورت.

کاریگەری سەرچاوەکانی خۆراک دەستکاری

باوانی داینەسۆرەکان گۆشتخۆر بوون و سێ جار ڕووەکخۆری لە نێوان داینەسۆرەکان دا سەریھەڵداوە و (سیریزۆنۆسۆرد)ەکان ھەردوو جۆرەکەیان ھەبووە کە گۆشتخۆر یان ڕووەکخۆر بوون. لەدوای پەرەسەندنی خەسڵەتەی ڕووەکخۆری لە جۆرەکانی (ئۆرنسیسکیەن و ساورۆپومۆرفا) ھەرگیز جارێکی دی پێچەوانە نەبۆتەوە.

ئەگەری پەرەسەندنی ھاوبەش لەنێوان ڕووەک و داینەسۆرە ڕووەکخۆرەکان دا جێی خەمڵاندنێکی قوڵ بووە. دەرکەوتنی جۆری (پسۆرۆپاد) ی ڕووەکخۆر لە کۆتاییەکنی چاخی (ترایسیک) دا بەشێوەیەکی سەرەکەی پەیوەستدار بووە بە لەناوچوون یان جۆراوجۆربوونی جۆری ڕووەکەکان لەو سەردەمەدا.

بەداخەوەی ھەتا ئێستا ھیچ زانیاری و بەڵگەیەکی بەھێز و دڵنیاکەرەوە نییە دەربارەی بەرنامە و شێوازی خۆراکی داینەسۆرە ڕووەکخۆرەکان و ئەو زانیارییەی لەبەردەستدایە تەنھا شێوازی جوینی خۆراکە.

قڕبوونیان دەستکاری

ڕووداوی لەناوچوونی (کراکتۆس پالیۆجین) لە ٦٦میلیۆن ساڵ لەمەوبەر ڕوویداوە لە کۆتایی چاخی (کراکتۆس) دا بۆتە ھۆی قڕکردنی ھەموو جۆری داینەسۆرەکان جگە لەو جۆرانەی کە پێش ئەوە گەشەیان کردبوو بۆ جۆرە سەرەتاییەکانی باڵندەکان.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Weishampel, Dodson & Osmolska, 2004, The Dinosauria
  2. ^ PC Sereno (1997) "The origin and evolution of dinosaurs" Annu. Rev. Earth Planet. Sci. 25:435-489
  3. ^ Richard J. Butler, Paul Upchurch and David B. Norman (2008). The phylogeny of the ornithischian dinosaurs. Journal of Systematic Palaeontology, 6, pp 1-40 doi:10.1017/S1477201907002271