پەرچی بەڵگە دانەوە بریتییە لە ھێنانەوەی بەڵگەیەکی نوێ لە بەرامبەر بەڵگەیەکی ڕانراودا، بە شێوەیەک کە ئاکامەکەی پێچەوانە یا دژی ئاکامی بەڵگە پێشتر ڕانراوەکە بێ. بۆ وێنە، گریمان کەسێ بەڵگە بێنێتەوە و ھۆکاری کردەوەگەلی تاوانکارانە بگەڕێنێتەوە بۆ گەورەبوونی مناڵ لە ژێر دەستی باوک و دایکی خراپدا. پەرچدانەوەی ئەمە دەتوانێ ئاوەھا بێ کە کەسێکی دیکە بەڵگەیەکی دیکە بێنێتەوە و تێیدا ھۆکاری کردەوەگەلی تاوانکارانە بگەڕێنێتەوە بۆ ھەژاری و نەداری.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Tittle, Peg. Critical thinking. pp. 46–47.