پێکهاتەی دراوەکان
(بە ئینگلیزی: data mining) بەکارهێنانی ستراتیجی و ڕێگەچارەی تایبەتی بۆ هەڵسوڕان و گەیشتن بەو دراوانەی کە بایەخیان هەیە لە (داتای قەبارە زۆر big data)ەکاندا[١].

وشە ئینگلیزیەکە (data mining) بە کوردی بەرانبەر شێوازی پێکهاتنی داتاکان دێت، لە ڕاستیدا مەبەست ئەوەیە کە بتوانرێت مامەڵەی دروست لەگەڵ دراوەکاندا بکرێت بۆ سوود وەرگرتن لە لکاندنیان بە یەکەوە و دۆزینەوەی واتایەک بۆیان.

بۆ هەڵسەنگاندن و سیستەمیانە مامەڵەکردنی دراوە قەبارە گەورەکان چەندین نەرمەواڵە و ڕەوتی تایبەتی دروست کراون، بە گوێرەی بواری کاری دراوەکان و ماناکانیان (بۆ نموونە داتای سەردانکەرانی ماڵپەڕێک، داتاکانی نەخۆشەکانی خەستەخانەیەک، داتاکانی گەشتیاران ...هیتر) ڕەوتی جۆراوجۆر پێناس دەکرێت و داتاکان شیتەڵ دەکرێن[ ]. نموونەی ئەو نەرمەواڵانەش: (Clustan, GNU R-Project, Waikato) و هیتر[٢].


سەرچاوە

دەستکاری
  1. ^ پەڕتووکی (پێناسە و ڕاڤەی زاراوەکانی کۆمپیوتەر) / هەولێر ٢٠١٢ - نووسینی ئاراس نوری
  2. ^ پەڕتووکی (پێناسە و ڕاڤەی زاراوەکانی کۆمپیوتەر) / هەولێر ٢٠١٢ - نووسینی ئاراس نوری