پێکھاتەدراوە
(لە پێکھاتەی داتاەوە ڕەوانە کراوە)
لە کۆمپیوتەرزانیدا، پێکھاتەدراوە یا پێکھاتەی دراوە (بە ئینگلیزی: data structure) ڕێگایەکی تایبەتە بۆ کۆگاکردن و ڕێکخستنی دراوە لە کۆمپیوتەردا بە چەشنێک کە بتوانرێ بەشێوەی کارامە بەکار بھێنرێتەوە.[١]
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/7/7d/Hash_table_3_1_1_0_1_0_0_SP.svg/220px-Hash_table_3_1_1_0_1_0_0_SP.svg.png)
جۆرگەلی لێکجیاوازی پێکھاتەدراوەکان لە جۆرگەلی لێکجیاوازی ئەپلیکەیشنەکاندا شیاوی بەکارھاتنن. بۆ نموونە، B-tree -یەکان بۆ پیادەکردنی بنکەدراوە تەواو گونجاون، بەڵام لە کۆمپایلردا زۆرتر hash table -ەکان بەکار ئەبردرێن. ھەندێک پێکھاتەدراوەش ھەن کە پلەیەکی بەرزی پسپۆڕی پێویستە بۆ کارکردن لەگەڵیان و تەنھا لە بڕێک ئەرکی تایبەتدا بەکار دێن.
پێکھاتەدراوەکان لە نزیکەی گشت بەرنامە و نەرمەواڵەیەکدا بەکار ئەگیردرێن. پێکھاتەدراوەکان ئامێرێکێن بۆ بەڕێوەبردن و کۆنترۆڵکردنی کارامەی بڕە ئێجگار گەورەکانی دراوە.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ پەڕەی تایبەتی پێکھاتەدراوە لە ئیسایکلۆپیدیای بریتانیکا، لێرە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پێکھاتەدراوە تێدایە. |