پێوەری داو جۆنزی پیشەسازی

پێوەری داو جۆنزی پیشەسازی یان پێوەری داو (بە ئینگلیزی: Dow Jones Industrial Average) پێوەرێکی پیشەسازییە بۆ گەورەترین ٣٠ کۆمپانیای پیشەسازی ئەمریکییە لە بۆرسەی نیۆیۆرک و دواتر کۆمپانیاکانی بۆرسەی نازداکیش زیاد کران. پێوەری داو جۆنز لە ١٨٩٦ دامەزرا. کۆنترین پێوەرە لە جیھاندا و لە سەرەتادا ١٢ کۆمپانیای پیشەسازی گەورەی ئەمریکی لەخۆ دەگرت، ژمارەی کۆمپانیاکان بەردەوام زیادی کرد تا لە ساڵی ١٩٢٨ ژمارەیەکی جێگیر دانرا کە ٣٠ کۆمپانیا بوو. لە ھەزارەی نوێدا کۆمپانیاکانی ئەپڵ و شێڤرۆن و بانکی ئەمریکا و سەیڵس فۆرس و ڤیزا زیاد کران.

پێوەری داو جۆنزی پیشەسازی
لقیeconomy of North America
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
جێویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

کاریگەریی قەیرانەکان

دەستکاری

پێوەری داو جۆنز چەندین جار تووشی شڵەژان بووە بەھۆی دۆخی سیاسی و ئابووری لە جیھاندا، گەورەترین داڕمانی لە ساڵی ١٩٢٩ بوو کاتێک پێوەرەکە نزیکەی ٥٠٪ی بەھاکەی لەدەستدا بەھۆی ئەو داکشانە ئابوورییەی کە بۆ ماوەی چوار ساڵ باڵی بەسەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا کێشا. نەگەڕایەوە ئاستی ڕاستەقینەی پێش قەیرانەکە تا ٢٠ ساڵ دواتر.

ھەروەھا پێوەرەکە لە ساڵی ١٩٨٧ داڕما کاتێک لە یەک ڕۆژدا ٢٢٪ی لەدەستدا و دواتر گەڕایەوە بۆ بەرزبوونەوە تا ساڵی ٢٠٠١ کاتێک ڕووداوەکانی یازدەی ئەیلوول ڕوویدا کە بووە ھۆی زیانێکی گەورە بۆ پێوەرەکە، لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ گەیشتە بەرزترین ئاستی کە سەرووی ١٤٠٠٠ خاڵ بوو.[١]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Economy of the United States»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤.