پیکس ئارت (بە ئینگلیزی: PicsArt) ئەپلیکەیشنێکی دەستکاریکردنی وێنە، کۆلاژ و وێنەکێشان و تۆڕێکی کۆمەڵایەتییە. بەکارھێنەران دەتوانن وێنە بگرن و دەستکاری بکەن و بە چین وێنە بکێشن و وێنەکانیان لەگەڵ کۆمەڵگای پیکسئارت و لە تۆڕەکانی تری وەک فەیسبووک و تیلیگرام ھاوبەش بکەن، بەرنامەکە بەردەستە لەسەر ئامێرەکانی مۆبایلی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید و ویندۆز.[١] ھەروەھا لەسەر کۆمپیوتەرەکانی ویندۆز ٨٫١ یان بەرزتر ھەیە.[٢][٣] کۆمپانیاکە زیاتر لە ٤٥ میلیۆن دۆلاری بەدەست گەیشتووە لە پارەی سەرەڕۆیی لە کۆمپانیای سیکویا کاپیتاڵ کۆمپانیای بینش ڤێنچەر شریت[٤][٥]

مێژوو دەستکاری

پیکسئارت لە ڕۆژی دووشەممە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ لەسەر ئامێرەکانی ئەندرۆید دەستی پێکردووە، بەرنامەکە لە ماوەی ساڵی یەکەمیدا ٣٥ میلیۆن جار دابەزێنراوە، لە مانگی یەکی ٢٠١٣دا بۆ ئایفۆن بڵاوکرایەوە. مانگی ئایاری ھەمان ساڵ بۆ ئایپاد ئازادکرا بەرنامەکە تا مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٣ نزیکەی ٢میلیۆن بەکارھێنەری ڕۆژانەی ناوازەی ھەبوو و ٤میلیۆن بەکارھێنەری تۆمارکراوی ھەبوو.[٦] لە تشرینی دووەمی ٢٠١٣دا پاش دوو ساڵ لە دەستپێکردنی، پیکسئارت گەیشتە ٩٠میلیۆن دامەزراندن و نزیکەی ٢٥ میلیۆن بەکارھێنەری چالاکی مانگانەی ھەبوو، لە کانونی یەکەمی ٢٠١٣، پیکسئارت بەردەست بوو بۆ ئامێرەکانی ویندۆز فۆن.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Graham, Jefferson. "Scribble on your pics with versatile PicsArt photo editor". USA Today. USA Today. Retrieved 15 January 2016.
  2. ^ Graham, Jefferson. "Scribble on your pics with versatile PicsArt photo editor". USA TODAY (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-09-11.
  3. ^ "PicsArt is an excellent and popular photo editing app for Windows 8.1". OnMSFT.com (بە ئینگلیزی). -001-11-30T00:00:00+00:00. Retrieved 2020-09-13. {{cite web}}: Check date values in: |date= (help)
  4. ^ "Picsart, A Photo Editing App With 200M Downloads, Lands $10M From Sequoia". TechCrunch (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-09-13.[بەستەری مردوو]
  5. ^ "PicsArt Raises $15M To Build A Community Around Photo Editing". TechCrunch (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-09-13.[بەستەری مردوو]
  6. ^ "Press Kit - PicsArt". picsart.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-09-13.

http://picsart.com/press-kit