پردی دێرینی ئەڵوەن
پردی ئەڵوەن
بەیەكێك لەشوێنە هەرە دیارەكانی شاری خانەقین دەناسرێت , پردی ئەڵوەن كەبریتیە لەپردێكی گەورەو پان و بەرین ولەسەر ڕووباری ئەڵوەن دروستكراوە كەسەرچاوەی ئەم ڕووبارە لەئێرانەوە هەڵدەقوڵێت وشاری خانەقینی كردوە بە دووبەشەوە.
سه‌رچاوه‌ی ڕووباری ئه‌ڵوه‌ن
سه‌رچاوه‌ی ڕووباری ئه‌ڵوه‌ن ده‌كه‌وێته ووڵاتی ئێران و پارێزگای كرماشان و سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵقوڵینی ئه‌م ڕووباره ده‌كه‌وێته سهرابی ئه‌سكه‌نده‌ر له‌باكوری ناوچه‌ی ڕێژاوه‌وه پاش تێپه‌ربوونی به‌ناوچه‌كانی داڵاهو و سه‌رپێڵی زه‌هاو و قهسرشیرینهوه دێته شاری خانه‌قینه‌وه (1).وه له‌ناو خاكی ئیران ولهسهرچاوهی هه‌ڵقوڵینی هه‌تا هاتنه ناو خاكی عیراقه‌وه له‌شاری خانه‌قین ئاوی چه‌ندین ڕووباری گچه‌كه‌ی وه‌كو(بان زه‌رده) و(یاران) و (قهڵاشاهین) و (دیره)و ("گلان")و("بزكهنه") ده‌ڕژێنه ڕووباری ئهڵوەنهوه دوای هاتنه ناو شاری خانه‌قین (2)به‌دووری له سنوری ئێرانه‌وه به (8)كیلومه‌تر به‌نداوی ئه‌ڵوه‌نی له‌سه‌ر دروستكراوه وله‌دوای تێپه‌ڕبوونی له‌شاره‌كه به‌دووری نزیكه‌ی 50 كیلومه‌تر ده‌ڕژێته ڕووباری سیروانه‌وه له‌باكوری شاری جه‌له‌ولاوه ئه‌م ڕووباره ههرلهسهرچاوهكهیهوه كه سهرابی ئهسكنهدهره(3) تا دێته شاری خانه‌قین بۆته سه‌رچاوه‌ی ئاودانی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌باخ و كێڵگه‌ی كشتوكاڵی و ته‌نانه‌ت له‌شاری خانه‌قینیش بۆته سه‌رچاوه‌ی ئاودانی ژماره‌یه‌كی زۆری باخی خورما و سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنی خه‌ڵكی شاره‌كه.
ناوی ئه‌ڵوه‌ن یاخود ئه‌ڵوه‌ند له‌چیه‌وه هاتووه
چه‌ند ڕاوو بۆچونێك هه‌یه له‌سه‌ر ناوی ئه‌ڵوه‌ن یا خود ئه‌ڵوه‌ند یان ("ههلهوهند") هه‌ندێك له‌شاره‌زایان ده‌ڵێن ناوی ئه‌ڵوه‌ن له‌كۆندا ناوێكی ئاریاییه له‌ناوی ("ونتا یا وه‌ند")هاتوه به‌مانای ("هه‌ڵواسراو")یاخود به‌مانای (بڵندی)دێت وه هه‌ر له‌م ناوچه‌یه‌ی ئه‌م ڕووباره‌ی تێدا هه‌ڵده‌قوڵێت ناوی چه‌ندین جێگا و شوێن و هۆزی كوردی ره‌سه‌ن هه‌ن كه پاشگری (وه‌ند)یان پێوه‌یه وه‌كو (حهسیوهند)و ("به‌هاروه‌ند")و ("به‌یرانوه‌ند")و ("باجوڵوهند")و (حه‌سه‌نوه‌ند) (4) و ("ههیهوهند")هه‌روه‌ها هۆزیكی گه‌وره‌ی كورد له‌م ناوچه‌یه هه‌یه به‌ناوی ("هه‌مه‌وه‌ند") كه پێده‌چێت پاشگری (وه‌ند)له‌م ناوچهیهلهكۆندا به‌ربڵاو بووه وه هه‌روه‌ها چیایه‌كی به‌رزو ناسراو له‌شاری ("هه‌مه‌دان") هه‌یه هه‌ر به‌ناوی (ئه‌ڵوه‌ن) ده‌ڵێن پێده‌چێت ناوی ڕووباری ئه‌ڵوه‌ن له‌م چیایه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت كه له‌زمانی ئارییای كۆندا به‌مانای به‌رز و بڵند هاتووه و هه‌روه‌ها بۆچونێكی تر هه‌یه هه‌ر كه له‌كۆندا و پێش هاتنی ئیسلام ناوی ئه‌م ڕووباره ("هه‌له وه‌ند") (5) بوه كه ناوێكی ئارییای كۆنه به‌مانای هه‌ڵواسراو دێت ئه‌م ڕووباره‌ش لهسهچاوهكهیهوه وه‌كو تاقگهیهك هه‌ڵده‌قولێت پێده‌چێت له‌كۆندا هه‌ر به‌مانای ئاوی هه‌ڵواسراو كه‌به‌مانای تاڤگه‌ی ئێستادێت هاتووه وه‌له‌م ناوچه‌یه كه زۆرینه‌ی خەڵکی كوردی فه‌یلی و كهڵهوڕن و له‌زاراوه‌ی كهڵهوڕیدا (وه‌ند) به (وه‌ن)ده‌رده‌بڕێت ئاماژه به پیتی (د)ناكرێت وه له‌دوای هاتنی ئیسلامه‌وه ناوی (ههلهوهند) گۆڕدرا بۆ ناوی ("حه‌لوان")چونكه له‌عه‌ره‌بیدا ده‌ڕبرینی ههلهوهند ئاسان نه‌بووه بۆیان بۆیه پێده‌چێت به‌هۆی ئه‌م ڕووباره‌وه ناوچه‌كه هه‌مووی ناونرابێت (حه‌لوان).(6) .
مێژووی دروستبونی پردی ئه‌ڵوه‌ن
گه‌لێك ڕاو بۆ چوون هه‌یه له‌سه‌ر مێژوو و دروست بوونی ئه‌م پرده بۆ نمونه محمد هادی دفتر , عبدالله حسن ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر پرسیار بكه‌ین سه‌باره‌ت به‌دروستبوونی پردی ئه‌ڵوه‌ن به‌چه‌ند شێوه‌یه‌كی جیاواز باسی لێوه‌ده‌كه‌ن , ده‌ڵێن مێژوویه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێش سه‌ده‌ی شه‌شه‌می كۆچی, دوورنیه چه‌ند جارێك وێران كرابێت و پاشان چاك كرابێته‌وه , به‌چه‌ند شێوه‌یه‌ك باسی دروست بوونی ده‌كه‌ن وده‌ڵێن ڕووباری ئه‌ڵوه‌ند پردی نه‌بووه كه‌خه‌ڵك به‌سه‌ریدا تێپه‌ر بێت, ئه‌وانه‌ی كهلهئێرانهوه هاتوون بۆعێراق و ئه‌وانه‌شی له‌عێراقه‌وه ده‌چوون بۆ ئێران ناچاربوون به(كه‌ڵه‌ك -جۆرێكه لهبهلهمی بچوك) بپه‌ڕنه‌وه . وه له‌سه‌رده‌می قاجارییه‌كاندا یه‌كێك لهشاژنهكانی ئێران به‌ناوی ("نواب عالیه ئوم سه‌له‌مه") (7)كه ده‌كاته چواره‌مین كچی "فه‌تح عه‌لی شای قاجار" و خوشكی "محمد عه‌لی میرزای" والی ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی كرماشان سالی 1855زاینی دێته شاری خانه‌قین به‌مه‌به‌ستی ڕۆیشتن بۆ به‌غداد و كه‌ربه‌لا و زیاره‌تكردنی مه‌زارگا ئاینیه پیرۆزه‌كانی شیعه له‌عێراق به‌ڵام كاتێك دێته شاری خانه‌قین ئه‌وساڵه باران و لافاوێكی زۆر ده‌بێت و ڕووباری ئه‌ڵوه‌ن یه‌كجار ئاوی زۆر بووه و لافاوی دروست كردوه , دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م شاژنه چه‌ند ڕۆژێك چاوه‌ڕوانی كه‌م بوونه‌وه‌ی ئاوی ڕووباره‌كه‌ی كردوه به‌ڵام هه‌ر سودی نه‌بووه , ڕۆژ به‌ڕۆژ هه‌ر زیادی ده‌كرد , ناچار ئه‌و شاژنه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئێران و ساڵی داهاتوو بڕیار ده‌دات كهپردێك دروست بكات بۆ په‌ڕینه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی كه له‌ئێرانه‌وه دێن بۆ زیاره‌تی مه‌زاری شوێنه پیرۆزه‌كان به‌و بڕه پاره‌ییه‌ی كهتهرخانی كردبوو بۆ زیاره‌تكردن, هه‌روه‌ها چه‌ند بۆچونێك هه‌یه لهسهركاتی دروست كردن و چۆنیه‌تی دروستكردنی ئه‌م پرده هه‌ندێك له‌و بۆچوونانه كه‌مێك لەراستیهوه دورن و ده‌ڵێن له‌كاتی دروستكردنی ئه‌م پرده چه‌ند جارێك ڕووخاوه و ته‌واو نه‌كراوه و ناچار بوون قوربانی پێشكه‌ش بە ڕووباری ئه‌ڵوه‌ن بكه‌ن تاوه‌كو پرده‌كه ته‌واو بكرێت (8)و دووچاری ڕووخان نه‌بیته‌وه ده‌ڵێن پاشماوه‌ی قوربانیه‌كان كه ئاژه‌ڵ بوون تێكه‌ڵ به‌مه‌وادی دروستكردنی كه‌ره‌سته‌ی بیناسازییه‌كه كراوه و تاوه‌كو پته‌و بێت و پرده‌كه نه‌ڕوخێت و هه‌ندێك ده‌ڵێن شاژن نواب عالیه هه‌ندێك زێڕ و زیوی له‌ژێر پاییه‌كانی پرده‌كه شاردوتهوه وه‌كو قوربانی تا له‌ڕووخان به‌دوربێت هه‌روه‌ها دروستكردنی ئه‌م پرده نزیكه‌ی (5)ساڵی خایاندوه‌و له‌ساڵی 1860 ته‌واو بووه هه‌ندێكیش ده‌ڵێت له‌ساڵی 1863 ته‌واو بووه و شاژن (نواب عالیه)له‌پال ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی ته‌رخانی كردبوو بۆ سه‌ردانكردنی مه‌زارگا پیروزه‌كان له‌دروستكردنی پردی ئه‌ڵوه‌ن به‌كاری هێنا چه‌ند جارێكی تریش بڕی پاره‌ی ناردووه و هه‌روه‌ها محمود باجه‌ڵان كاتێك باسی دروست كردنی پرده‌كه ده‌كات ده‌ڵێت:( شێوه‌ی پرده‌كه كهبیناكاریكی به‌ناوبانگ داینابوو , به‌ناوی "وه‌لی ئه‌سفه‌هانی" له‌گه‌ڵ دووبیناكاری به‌ناوبانگی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی قاجارییه‌كان به‌ناوی "عه‌باس مهعمار باشی و ره‌زا به‌ننا" له‌دروستكردنی پرده‌كه (پێنج هه‌زار) كرێكار به‌شداری تیدا كردووه (9), پێداویستی دروستكردنی پرده‌كه له‌ئێرانه‌وه ئاماده ده‌كرا به‌تایبه‌تی سود لهدارگوێزی كرماشان وه‌رگیراوه و به‌شیكی زۆری پاییهكان و راگرتنی پرده‌كه داری ئه‌ستوری گوێزی كرماشانی تێدا به‌كارهێنراوه و كهشاژن نواب عالیه لهكرماشانهوه ڕه‌وانه‌ی خانه‌قینی كردوه(10). دوای ئه‌وه‌ی پرده‌كه دروستكرا ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌ی بۆ سازكردوه, پردی ئه‌لوه‌ن پردێكی زۆر ئه‌ستورو به‌هێزه كه جگه له‌خه‌ڵكی شاره‌كه خه‌ڵكی تر وه‌كو میوانه ئێرانیه‌كان سوودیان لێوه‌رگرتوه , و له‌وێنه‌ی ئه‌م جۆره پرده له‌عێراق زۆر كه‌م هه‌یه به‌لام له‌ئێراندا چه‌ند پردێكی هاوشێوه‌ی هه‌یه.
گه‌لێك ڕاو بۆچوونی تر هه‌یه سه‌باره‌ت به‌مێژووی دروست بوونی ئه‌م پرده هه‌ندێك مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ سه‌رده‌می فه‌رمانره‌وایه‌تی ("ساسانی" )ه‌كان له‌سه‌ده‌ی پێنجه‌می زاینی‌دا (11), هه‌روه‌ها عبدالرزاق الحسنی ده‌ڵێت: ( مێژووی ئه‌م پرده ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ساسانی كه‌له‌نزیك ئه‌م پرده قه‌ڵایه‌ك هه‌یه كهكیسرای فارس ( "نوعمانی پێنجه‌می" ) تێدا به‌ند كراوه ) (12), هه‌روه‌ها بۆ چونیك ههیهدروست بوونی ئه‌م پرده ده‌گه‌ڕێنیته‌وه بۆ ساڵی 1860 كه‌كاریان تێدا كردوه وله‌ساڵی 1863 ته‌واو بووه (13), به‌لام ڕیچ ده‌ڵێت له‌خانه‌قین به‌سه‌ر پردێكی سیانزه پاییدا له‌ڕووباری ئه‌ڵوه‌ند په‌ڕینه‌وه كه( محمدعلی میرزا) دروستی كردوه كه‌واته لێره بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌له‌پێش ساڵی 1863 دروستكراوه(14) , چونكه ڕیچ ساڵی 1820 هاتوته شاری خانه‌قین و ئاماژه‌ی به‌پردی ئه‌ڵوه‌ن كردوه
ئه‌وه‌ی زیاتر له‌ڕاستیه‌وه نزیك بێت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێش سه‌ده‌ی شه‌شه‌می كۆچی سه‌باره‌ت به‌شێوازو قه‌باره‌ی ئه‌م
پرده دیسانه‌وه گه‌لێك ڕاو بۆچوونی جیاواز هه‌یه هه‌ندێك ڕا هه‌یه ده‌ڵێت: له خانه‌قین پردێكی گه‌وره ههیهچوارده چاوی (تاق)ی هه‌یه , ههرچاوێك بیست باڵی هه‌یه (15). ("یاقوت الحموی") ده‌ڵێت: له‌خانه‌قین ڕووباریكی گچكه هه‌یه پردێكی له‌سه‌ر دروستكراوه , كه‌پێك هاتووه له بیست و چوار تاق ههرتاقێكی بیست پاییه‌ی هه‌یه , كهڕێگهیهكی به‌سه‌ردا ده‌ڕوات پێی ده‌ڵێن چاوی خۆراسان كه‌له به‌غدادوه ده‌ست پێ ده‌كات و له‌قه‌سر شیرین كۆتای دێت(16). به‌ڵام ڕیچ كه‌سه‌ردانی ئه‌م شاره‌ی كردووه له‌ساڵی 1820 كه‌ده‌ڵێت : پردهكهله بیست و چوار تاق پیك هاتووه , به‌لام هه‌ندیكی تردهڵێن پرده‌كه له دوانزه تاق پیك هاتووه‌و به‌رزییه‌كه‌ی (6)مه‌تره‌و دریژییهكهی 159 مه‌تره به‌لام پرده‌كه ئیستا ته‌نها یانزه تاقی ماوه , ڕه‌نگه تاقه‌كانی زۆرتر بووبێت به‌ڵام به‌هۆی كاره‌ساتی سروشتیه‌وه وه‌كو لافاو كاری تێكردووه و ڕووخاندویه‌تی (17), هه‌ندێك له‌چاوه‌كانی نه‌هێشتووه , هه‌رچه‌نده پێداویستی ته‌واو نه‌بووه له‌كاتی دروستكردنی ئه‌م پرده به‌ڵام هه‌ر به‌و به‌هێزییه‌وه ماوهلهگهڵ ئه‌وه‌ی توشی چه‌نده‌ها كاره‌ساتی سروشتی بووه
ئه‌م پردهلهسهر رووباری ئه‌ڵوه‌ند بنیات نراوه له‌چیاكانی دالاهۆ هه‌ڵده‌قوڵێت دوای ئەوەی لهقهسرشیرنهوه دێته عێراقه‌وه, شوێنی پرده‌كه ته‌نها پهنجامهتر دووره له‌یه‌كێك له‌شوین كۆشكه‌كانی پاشای ساسانی كه‌به‌باشی پاشماوه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت(18) له‌كاتی كه‌م بوونه‌وه‌ی ئاوه‌كه .
سه‌رچاوه‌كان
2-ویكی پیدیا ,دانشنامه ازاد ,رود الوند[١]
3-همه چیز درباره(الون) ,خبرگزاری دانشجویان ایران[٢]
4-جغرافیای تاریخی رودخانه های الوند و قره سو و نقش این دو رود درشكل گیری شهرهای باستانی سرپل زهاب و كرمانشاه [٣]
5-پل الون,كیهانی شاپور[٤]
6-پل الون هدیه یك دختر قاجاری به‌شه‌ر خانقین اكانیوز,بازدید,سپتامبر 2009[٥]
7-پل الون,كیهانی شاپور[٤]
8- محمود باجه‌ڵان : كوپری گه‌وره , گۆڤاری گه‌رمه‌سێر ,ژ1-2, هه‌ولێر ,1996 ,ل27.
9-پل الون,كیهانی شاپور[٤]
10-محمد هادي دفتر وعبداللة حسن : العراق الشمالي .مطبعةشفيق,بغداد,ل80.-11.
11-عبدالرزاق الحسني : عراق قديما و حديثا ,مطبعة دار الكتب , بيروت,ل211.
12 -كلودیوس جیمس ڕیچ: گه‌شته‌كه‌ی ریچ بۆ كوردستان1920.چاپخانه‌ی نیه ,ته‌ورێز 1992,ل394.
13--محمد هادي دفتر وعبداللة حسن: العراق الشمالي .مطبعةشفيق,بغداد, ل81.
14-محمود باجه‌لان : كوپری گه‌وره , گۆڤاری گه‌رمه‌سێر ,ژ1-2, هه‌ولێر ,1996 ,ل27.
15- معجم البلدان :ج2/مطبعة دار الصادر ,بيروت,1995,ل340.
16-عثمان سید قادر :خانه‌قین له‌پانتای میژوو , گۆڤاری ریبازی خویندكاران ,ژ72,ل112.
1
-
قسم الدراسات: خانقين قصة عشر سنوات من الحرمان , رۆژنامه‌ی التاخي ,العدد1156 ,بغداد 1976,ل6.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «رود الوند»، ویکی‌پدیا، دانشنامهٔ آزاد (بە فارسی)، 2022-07-23، لە 2023-07-30 ھێنراوە
- ^ «همهچیز درباره «الون»». ایسنا (بە فارسی). ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٥. لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Magiran | نشریه مطالعات ایران‌شناسی، پیاپی 19 (زمستان 1399)». www.magiran.com. لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ ئ ا ب «بچۆ نێو فەیسبووک | فەیسبووک». Facebook. لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ http://www.aknews.com/fa/aknews/1/69796/.
{{cite web}}
: بەستەری دەرەکی لە
(یارمەتی); پارامەتری|دوایین=
|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی); پارامەتری|ناونیشان=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)