پارە سپی کردنەوە (بە ئینگلیزی: Money Laundering) پرۆسەی گۆڕینی پارەیەک کە سەرچاوەی بەدەستھێنانەکەی نایاسایی بێت بۆ دارایی و داھاتێکی یاسایی. بۆ وێنە پارەیەک کە لە ڕێگای قاچاخی کردن بە مادەسڕکەرەکان، خواردنەوەی ئەلکولی، تیرۆریزم، بەرتیلدان و کاری ناڕەوای دیکە بەدەست ھاتووە. ئاریشەی سپی کردنەوەی پارە، کاتێک سەر ھەڵ دەدا کە ئەم جۆرە پارانە لە سیستەمی ئابووریی و دامودەزگا ماڵییەکانی وڵاتێکدا بکەونە گەڕ. سەرچاوەی بەکارھێنانی ئەم زاراوە یەکەم جار، دەگەڕێتەوە بۆ دەسەڵاتی مافیا بەسەر تۆڕێکی جلشۆریی مەکینەیی ئەمریکی لە دەیەی ١٩٣٠. لەو ساڵانەدا گانگسترێک بە ناوی ئال کاپۆن، پارەیەکی زۆری کە لە ڕێگای دەسبڕی و چەتەیی، قومار، تاوان، قەحبەگەری و قاچاخ کردن بە مادەھۆشبەرەکان وەدەستی ھێنابوو، لە جلشۆرخانەکان خستییە گەڕ تاکوو سەرچاوەی بەدەستھێنانەکەی ون بکات و کەس نەزانێ چۆن ئەو پارەی بەدەست ھێناوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  • فەرھەنگی زانستی سیاسی، ئەحمەد شەبانی