پارێزگاری لە بەکاربەران

پارێگاری کردن لە بەکاربەران بریتییە کە کۆمەڵە یاسا و ڕێکخراوێک کە دامەزراون بۆ دڵنیابوونەوە لە مافەکانی بەکاربەران، ئاڵوگۆری بازرگانی دادوەرانە، پێشبرکێ و زانیاری ورد و درووست دەربارەی بازاڕ. یاساکان دانراون بۆ رێگری کردن لەو پیشە و بازرگانانەی بەشدارن لە ساختەکاری یان مامەڵەیەکی دیاریکراوی نایەکسان بەمەبەستی بەدەست ھێنانی سوود بەسەر پێشبڕکێکارەکانیان و ھەروەھا دەکرێت ئەو یاسایانە پارێزگاری تەرخان بکەن بۆ لاوزاترینەکانی ناو کۆمەڵگە. یاساکانی پارێزگاری بەکاربەران بە جۆرێک لە پەیرەوی حوکمەت دادەنرێت کە مەبەست لێی پاراستنی مافی بەکاربەرانە، بۆ نموونە دەکرێت حوکمەت داوا لە کارەکان بکات زانیاری ورد و دروست ئاشکرا بکەن دەربارەی بەرھەمەکانیان بەتایبەتی لەو ناوچانەی کێشەی سەلامەتی و تەندروستی گشتییان ھەیە وەک خۆراک.

پارێزگاری بەکاربەران پەیوەستە بە بیرۆکەی مافەکانی بەکاربەران و دامەزراندنی ڕێکخراوەکانی بەکاربەران کە یارمەتی بەکاربەران دەدات لە دەستنیشان کردنی بژاردەیەکی باشتر لە بازاڕدا و ھەروەھا کارئاسانی دەکات لە تێگەیشتن و بەدواداچوون بۆ سکاڵا و گازندەکانی بەکاربەران. دامەزراوەکانی دیکە کە پشتگیری پارێزگاری بەکاربەران دەکەن بریتییە لە دامەزراوە و فەرمانگەکانی حوکمەت و دەزگا بازرگانییە خۆ بەرێوبەرەکان، وەک: ئەنجومەنی بازرگانی فیدراڵی لە ئەمریکا، دەزگای بازرگانی باشتر لە ئەمریکا، کەنەدا و ئینگلتەرا.

بەکاربەر پێناسەدەکرێت بە یەکێک کە پێویستی بە کاڵایەک یان خزمەتێکە بەمەبەستی بەکارھێنانی ڕاستەوخۆ، خاوەندارێتی یان بەکارھێنان لە کارگەیەکی دروستکردن و بەرھەم ھێنان دا. بەرژەوەندیی و پێداویستییەکانی بەکاربەر دەکرێت بپارێزرێت و سوودی لێ وەربگیرێت بە ھێنانە کایەی کێبڕکێ لە بازارەکان دا کە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ سوود بە بەکاربەر بگەیەنێت و ئەم بابەتە لە یاسای کێبرکێ دا باسکراوە.

یاسا دەستوورییەکان دەستکاری

٤٧ دەستووری نەتەوەیی کە ئێستا لە بەکارھێناندان ھەڵدەستن بە سەپاندنی شێوەیک لە شێوەکانی مافی بەکاربەر. بۆ نموونە لە وڵاتی کینیا ھاونیشتمانیان خاوەنی ئەم مافانەن:

  1. بەدەست ھێنانی کاڵا و خزمەتگوزارییەکان بە «جۆرێتییکەی گوونجاو و پەسەند».
  2. بەدەست ھێنانی زانیاری ورد و درووست دەربارەی بەرھەمەکان.
  3. ھەبوونی سەلامەتی و پارێزگاریی لە تەندروستییان لە کاتی بەکارھێنانی بەرھەمەکان.

ھەروەھا لە یاسا و دەستووری کینیادا ھاتووە کە ھاونیشتمانیان دەتوانن داوای قەرەبوو و ژماردن بکەن لە بارودۆخی بریندار بوون یان زیان پێگەیشتن بەھۆی کەموکوڕی بەرھەماکانەوە.

یاساکان دەستکاری

  • یاسای کێبرکێ
  • شانشینی یەکگرتوو
  • یاساکانی پارێزگاری بەکاربەران (فرۆشتنی دوور مەودا) ٢٠٠٠
  • یاسای مافەکانی بەکاربەر ٢٠١٥
  • یاساکانی بازرگانی ئەلکترۆنی ٢٠٠٢
  • یاسای پرۆژە ئابوورییەکان ٢٠٠٢
  • یاسا گشتییەکانی سەلامەتی بەرھەمەکان ٢٠٠٥
  • یاسای فرۆشتن و دابینکردنی کاڵا بۆ بەکاربەران ٢٠٠٢
  • یاسای دابینکردنی کاڵاکان (مەرجە بەکارھاتووەکان) ١٩٧٣
  • یاسای دابینکردنی کاڵا و خزمەتگوزارییەکان ١٩٧٧
  • یاسای مەرجە نادادوەرییەکان لە ڕێکەوتنە بەکاربەران دا ١٩٩٩

ویلایەتە یەکگرتووەکان دەستکاری

  • یاسای سەلامەتی بەرھەمی بەکاربەران، دەسەڵات دەدات بە (ئەنجومەنی سەلامەتی بەرھەمی بەکاربەران) لە دامەزراندن و پەرەپێدانی رێکاری سەلامەتی و داواکاردنی گەڕاندنەوەی بەرھەمەکان.
  • یاسای ئەنجومەنی بازرگانی فیدراڵی، کە دامەزراوە لەلایەن ئەنجومەنی بازرگانی فیدراڵی کە ھەڵدەستێت بە ڕێگری کردن لە کێبرکێیی نادادپەروەرانە و مامەڵەی ھەڵخڵەتێنەر.

یاسای تایبەتمەندێتییەکان

  • یاسای پەیوەندی نەکردنی نەتەوەیی ویلایەتە یەکگرتووەکان

خواردن و دەرمان

  • یاسای خواردن و دەرمانی پوخت کە بووە ھۆی دامەزراندنی بەرێوبەرایەتی خواردن و دەرمانی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ سنووردارکردن و دڵنیابوونەوە لە خواردن و دەرمانەکان.

پەیوەندی کردن

  • یاسای پەیوەندییەکانی ساڵی ١٩٣٤ کە بووە ھۆی دامەزراندنی ئەنجومەنی پەیوەندی فیدراڵی بۆ ڕێک کردنی ھەموو پەیوەندییە ڕادیۆییەکان، تەلەفۆنە ناوخۆییەکان و مانگە دەستکردەکان.

بانکەکان

  • یاسای مامەڵەی دادوەرانە بۆ کۆکردنەوەی قەرز
  • یاسای ڕاستگۆیی لە قەزردان دا (بەخشینی پارە)

خانوبەرە دەستکاری

  • یاسای ڕێکاری یەکلایکردنەوەی خانووبەرە

ئوستڕاڵیا دەستکاری

  • یاسای بەکاربەری ئوستڕاڵی
  • لقی دووەم لە بەشی دووەمی یاسای ئەنجومەنی سەلامەتی و وەربەرھێنانی ئوستڕاڵی ساڵی ٢٠٠١[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "L8078". www.planalto.gov.br. Retrieved 2019-07-03.