وەرزش لە کووەیت ئەو وەرزشانە دەگرێتەوە کە خەڵکی کووەیت ئەنجامی دەدەن بە شێکیان یاری کۆمەڵەین و بەشێکی دیکەیان تاکەکەسین. تۆپی پێ بەناوبانگترین وەرزشە لە کووەیت ھەردوو ڕەگەز (کوڕ و کچ) ئەنجامی دەدەن، چەندین یانەی وەرزشی تایبەت بەو وەرزشە دامەزراوە و ساڵانە لە لایەن یەکێتی تۆپی پێی کووەیت خول و پاڵەوانێتی تایبەتیان بۆ دەکرێتەوە. باسکە یاخود تۆپی سەبەتە بە یەکێکی دیکە لە وەرزشە بەناوبانگەکانی کوێتییەکان دادەنرێت یانەی تایبەتی وەرزشی بۆ دامەزراوە و لە لایەن یەکێتی تۆپی باسکەی کوێت سەرپەرشتی دەکرێن. جگە لەمانەش یارییەکانی وەک ھۆکی و کریکێت و تۆپی دەست لەو وەرزشانەن لەم وڵاتە ھەواداری زۆریان ھەیە.

سەرچاوەکان دەستکاری