ویکیپیدیا:گلەم
گلەم بە ئینگلیزی: GLAM (کورت کراوەی:Galleries، Libraries، Archives، Museums) پرۆژەیەکە لە ویکیمیدیادا کە بە ھاوکاریی ڕێکخراوە کلتوورییەکان ھەوڵ دەدات بۆ کۆکردنەوە و بڵاوکردنەوەی ناوەرۆکی گالەرییەکان، کتێبخانەکان و ئارشیڤەکان. مەرجی سەرەکیی بڵاوکردنەوەی ئەم ناوەرۆکانەش ئەوەیە کە ئازاد بن و مافی کۆپی کردنەوە ژێر پێ نەخرێت. بڕێک لە کارەکان:
- وێنە ھەڵگرتن لە مۆزەخانەکان و دانانی وێنەکانی: کەسانی خۆبەخش دەتوانن وێنەکان بگرن یان مۆزەخانەکان خۆیان دەتوانن وێنەکان پێشکەش بکەن.
- دانانی تێکستی دەستنووسە کۆنەکان (ئەوانەی کە مافی بە کارھێنانیان ئازادە) لە ویکیپرتووکدا