ویکیپیدیا:ڕێنموویی بەڕێوەبەرایەتی/گەڕاندنەوە

وەک بەڕێوبەرێک (یان گوێزەرەوەیەکی پەڕە) لەوانەیە کاتەکانت لە گەڕاندنەوە بەسەرببەیت لە پەڕەکاندا، لێرەدا لەوانەیە لەگەڵ تایبەتمەندی "پووچەڵکردنەوە" ئاشنا بیت، کە تایبەمەندیەکە لە پەڕەیەک ڕێگە بەبەکارھێنەرێک دەدات تاوەکوو تاکە دەستکارییەکی دیاریکراو بگەڕێنێتەوە، بەڵام وەک گوێزەرەوەیەکی پەڕە یان بەڕێوەبەرێک، تۆ مافی گەڕاندنەوە بەبێ ڕەوانەکەرت ھەیە، گرنگە تێبینی ئەوە بکەیت کە مافی گەڕاندنەوە تەنھا بەیەک کلیک ئەنجام دەدرێت، لەدوای کلیک کردن لە تایبەتمەندییەکە ھیچ دڵنیاکردنەوەیەک نییە کە پرسیارت لێ بکرێت "ئایا دڵنیای لە ئەنجامدانی کردارەکە یاخوود نا".

چەن شتێک بۆ تێبینی کردن:

  • تایبەتمەندی "پووچەڵکردنەوە" تەنھا دەستکارییەکی دیاریکراو لە پەڕەیەک پووچەڵدەکاتەوە
  • تایبەتمەندی "گەڕاندنەوە" تەواوی دوایین دەستکاری بەکارھێنەرێکی دیاریکراو لە پەڕەیەک بەیەک کلیک دەگەڕێنێتەوە

مافی گەڕاندنەوە بەپێی ڕێساکان بەکاربێنە، کەی گەڕاندنەوە بەکاربێت وە کەی بەکارنایەت بە پوختی: نابێت بۆ دەستکارییەک بەکاربێت کە نیازێکی چاکەوە بەکارھێنراوە تەنانەت ئەگەر چی دەستکارییەکە کێشەشی ھەبێت (کێشەکە چاک دەکرێتەوە) بەکارھێنانی ھەڵە لە مافی گەڕاندنەوە ئەنجامەکەی سنووردارکردنە یان لە حاڵەتی تایبەت لابردن و لێسەندنەوەی مافی گەڕاندنەوە یان بەڕێوەبەرایەتی دەبێت.

ڕاھێنان و بەکارھێنانی مافەکە دەستکاری

  1. بڕۆ بۆ ئەو پەڕەیەی دەتەوێت مافەکەی تیایدا بەکاربێنێت ئێمە تاقیکردنەوە لە ڕێنموویی بەڕێوەبەرایەتی/خۆڵەپەتانێ دەکەین
  2. چەن دەستکارییەک بکە و چەن شتێک لە بەشی تاقیکردنەوە زیاد بکە
  3. بڕۆ بۆ مێژووی پەڕەکە،
  4. (گەڕاندنەوە | پوچەڵکردنەوە) کلیک لە گەڕاندنەوە بکە (بەم شێوەیە تەواوی دوایین ئەو کۆمەڵە دەستکارییانە دەگەڕێتەوە کە لەلایەن بەکارھێنەرێکی دیاریکراو کراوە)

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر گەڕاندنەوە سەیری ویکیپیدیا:گەڕاندنەوە بکە.

تووڵەکان دەستکاری

  • توینکڵ تووڵێکی بەسوودە بۆ کردارەکانی گەڕاندنەوە و ئاسانکردنی کردارەکە و ھەروەھا بۆ چەندین کاری بەسوودی تر بەکاردێت وەک (دژە-خراپکاری، بەخێرھاتنکردن، وەڵامدانەوە)
  • ھەگڵ تووڵێکی چاودێریکردنە بەکاردێت بۆ چاودێریکردنی پەڕەکانی ویکیپیدیا و گەڕاندنەوە.