ویکیپیدیا:ڕێنموویی بەڕێوەبەرایەتی/بەربەستن

بەربەستن بەکاردێت بۆ پاراستنی پڕۆژەکە لە ھەر زیانێک کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە، وەک دابینکردنی ژینگەیەکی ھاوڕێیانە و گوونجاو تر بۆ بەکارھێنەرانی ناوی و پاراستنی زانیارییەکانی. بەرێوەبەران بەربەستن بەکاردێنن بۆ رێگری کردن لەھەر زیان و خراپکارییەک کە ئاشتی و سەلامەتی ژینگەکە دەشوێنێت و تێکی دەدات، جا بەربەستن بۆ ماوەیەکی کاتی بێت یان ھەمیشەیی.

کەی بەربەست ناکەیت دەستکاری

بەکارھێنەران بەھۆی کێشە و ناکۆکیەوە بەربەست مەکە، کێشە و ناکۆییەکان دەتوانرێت چارەسەر بکرێت و باشتر بکرێن، نابێت بەرێوەبەران بەربەستکردن وەک تووڵێک بەکاربێنن بۆ چارەسەری ناکۆکییەکان یان بەربەستکردن بکەن بەبێ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەکارھێنەرانی پەیوەندیدار.

کرداری بەربەستکردن کاتێک بەکاردێت کاتێک خراپکارییەکی ئاشکرا بە دووبارەیی و بۆ ماوەیەکی گوونجاو دەبینرێت دوای ناردنی ئاگاداری بۆ بەکارھێنەری پەیوەندیدار، ئەگەر ھاتوو دڵنیا نەبوویت پێویستە بەربەست بکەیت یان نا ئەوا لە چاودێری بەڕێوەبەرایەتی پەیامێک جێبێلە تا بەرێوەبەرانی تر بیبینن و مامەڵە لەگەل بارودۆخەکە بکەن.

لەبیرت بێت کەوا کرداری بەربستکردن ڕێگە دەگرێت لە کەسێک تا بەشداری بکات لە گەورەترین ئیسنایکڵۆپیدیای جیھانی، ئەگەر دوودڵ بوویت لە بەربەستنی کەسێک بەربەستی مەکە.

کەی بەربەست بکەین دەستکاری

خاڵێکی سەرەکی ھەیە پێویستە لەبیرت بێت ئەویش ئێمە کرداری بەربەستن بەکاردەبەین بۆ پاراستنی پڕۆژەکە لەھەر زیانێک، نابێت بەشێوەیەکی نەرێنی بەکاربێت، کرداری بەربەستن بەزۆری بەکاردێت بۆ

یان دەکرێت بەھۆی ھۆکاری یاسایی تریش بەکاربێت نەک تەنھا ئەوانەی سەرەوە.

بەربەستکردن بە زۆری بەشێوەیەکی کاتی بەکاردێت، بەربەست دەکەیت تا بزانیت تا چەند پێویستە بەربەستەکە چالاک بێت تا ژینگەکە پارێزراو بێت، ماوەی بەربەستی ستاندارد بریتیە لە ٣١ کاتژمێر. ھەرچۆنێک بێت ئەو بەکارھێنەرانەی بووکەڵەکاری دەکەن، ھەژمارە بووکەڵەکارییەکانیان بە ھەمیشەیی بەربەست دەکرێت، لەوانەیە ھەژماری ڕاستەقینەی خۆشیان بۆ ماوەیەک بەربەست بکرێت.

بەربەستن بە زۆری کاتێک جێبەجێ دەکرێت کە بەکارھێنەرێک چەندین ئاگاداری وەرگرتووە و بەردەوامە لە خراپکاری، بە زۆری بەربەستن لە دوای چوارەم ئاگاداری دێت، لەھەنێک حاڵەتی دیاریکراو بەربەستکردن پێویست نییە، وەکوو (ئەو ھەژمارانەی تەواو بۆ خراپکاری دروستکراون، بارکردنی پەڕگەی شۆک ھێنەر، ناباو) لەم حاڵەتانە پێویست بە ھیچ ئاگادارکردنەوەیەک ناکات بۆ ئەوەی کرداری بەربەستکردنەکە ئەنجام بدەیت بەپێی سیاسەتی بەربەستن ڕاستەوخۆ بەربەستی بکە، ھەنێک لە بەکارھێنەران تەنھا یەک ئاگاداری وەردەگرن، ھەنێکی تریش زیاتر لە ئاگاداریەک، ئاگاداری ناردن دەکەوێتە سەر ئەوەی باروودۆخەکە چەن جدیە و لە حاڵەتی ئاسایی چوار ئاگاداری لەوانەیە پێویست بێت، بەڵام حاڵەتی جدی لەوانەیە تەنھا یەک ئاگاداری یان ھیچ ئاگاداری پێویست نەبێت

کەی بەربەستن لابدەیت دەستکاری

لەوانەیە گوونجاو بێت بەربەستی بەکارھێنەرێک لابدەیت کاتێک:

  • بەکارھێنەرێک ھۆکارێکی گوونجاو بۆ لابردنی بەربەستنەکەی دەنووسێت
  • کاتێک دەزانیت یەکدەنگی لەسەر لابردنی بەربەستنەکەی ھەیە

بەرێوبەران نابێت بەکارھێنەرێک لە بەربەستن لابدەن کە لەلایەن بەرێوەبەرێکی ترەوە بە نیازێکی چاکەوە بەربەستکراوە، گەر تۆ دەتەوێت بەربەستنی بەکارھێنەرێک لابدەتی سەرەتا لە بەڕێوەبەری پەیوەندیدار پرسیار لە ھۆکار و تاوتووێی بەربەستنەکەی لەگەڵ بکەیت و داوای لابردنی بەربەستنەکەی لێ بکەیت گوونجاو ترە،

چۆن بەربەستن بکەیت دەستکاری

بەربەست کردن لە ڕێگەی پڕکردنەوەی فۆرمێکەوە دەبێت کە لەلایەن میدیاویکیەوە ئامادەکراوە، ھەرچۆنێک بێت لەوانەیە بتەویت توینکل بەکارببەیت چونکە کرداری بەربەستنەکە ئاسانتر دەکات و نامەیەک لە پەڕەی بەکارھێنەری پەیوەندیدار جێدەھێلێت