یارمەتی:پەڕگەکان
ئەم پەڕەیە فێرکارییە. وردەکارییەکان و پێیەکان باس دەکات لەسەر یەکێک یاخود زیاتر لە نەریت و کردارەکانی ویکیپیدیا. ئەم پەڕەیە یەکێک نییە لە سیاسەتەکان و ڕێساکان. |
بۆشاییناوەکان | |||
---|---|---|---|
بۆشاییناوەکانی بابەت | بۆشاییناوەکانی وتووێژ | ||
٠ | (سەرەکی/وتار) | وتووێژ | ١ |
٢ | بەکارھێنەر | لێدوانی بەکارھێنەر | ٣ |
٤ | ویکیپیدیا | لێدوانی ویکیپیدیا | ٥ |
٦ | پەڕگە | وتووێژی پەڕگە | ٧ |
٨ | میدیاویکی | وتووێژی میدیاویکی | ٩ |
١٠ | داڕێژە | وتووێژی داڕێژە | ١١ |
١٢ | یارمەتی | وتووێژی یارمەتی | ١٣ |
١٤ | پۆل | وتووێژی پۆل | ١٥ |
١٠٠ | دەروازە | لێدوانی دەروازە | ١٠١ |
١١٨ | ڕەشنووس | لێدوانی ڕەشنووس | ١١٩ |
٧١٠ | TimedText | TimedText talk | ٧١١ |
٨٢٨ | مۆدیوول | لێدوانی مۆدیوول | ٨٢٩ |
بۆشاییناوەکانی پێشوو | |||
١٠٨ | کتێب | وتووێژی کتێب | ١٠٩ |
٢٣٠٠ | ئامراز | وتووێژی ئامراز | ٢٣٠١ |
٢٣٠٢ | پێناسەی ئامراز | وتووێژی پێناسەی ئامراز | ٢٣٠٣ |
بۆشاییناوە خەیاڵییەکان | |||
-١ | تایبەت | ||
-٢ | میدیا | ||
پێڕستی ئێستا (لەڕێگەی ئەی پی ئای) |
پەڕگەکان چەند میدیایەکن کە ویکیپیدیا بەکاری دەھێنێت کە پێکھاتووە لە وێنە، دەنگ (ئۆدیۆ) و ڤیدیۆ بە چەند فۆرماتێکی جیاواز، ویکیپیدیا چەند دانەیەکیان بەکاردەھێنێت. وێنەکان بە گشتی پێکھاتوون لە وێنەی ئاسایی، تابلۆ، لۆگۆ و ھەندێکجار گراف بۆ ڕوونکردنەوەی بابەتێک. وێنەکان (و ھەموو پەڕگەکانی تر) لە ھەردوو خەزێنەی ویکیپیدیا و ویکیمیدیا کۆمنز ھەڵدەگیرێن. ئەو پەڕگانەی کە لە ویکیمیدیا کۆمنز ھەن ھەموو بەکارھێنانی ئازادیان ھەیە، واتا ھەموو کەسێک دەتوابێت وەریان بگرێت و بەکاریان بھێنێت. بەڵام ئەوانەی لە ویکیپیدیا بارکراون (کە تەنیا ئەو بەکارھێنەرانەی مافی بارکەریان ھەیە دەتوانن لە ناو ویکیپیدیا خۆی میدیا باربکەن) کە نائازادن و تەنیا لەناو خودی ویکیپیدیای کوردی (ئەگەر لێرە بارکرابێت) بەکاردێت. زۆربەی پەڕگە نائازادەکان پێکھاتوون لە وێنەی پۆستەری فیلمەکان و بەرگی کتێب... ھتد
چۆنێتی بارکردن و دانانی پەڕگە لە ویکیپیدیا
دەستکاریسەرەتا دەبێت سەردانی ماڵپەڕی ویکیمیدیا کۆمنز بکەیت، لەوێ دەتوانیت بەدوای پەڕگەکاندا بگەڕێیت لە بەشی گەڕاندا. لە ویکیمیدیا کۆمنز بە ھەزارەھا وێنە، دەنگ و ڤیدیۆی ئازاد ھەن و دەتوانیت بۆ وتارەکان بە دڵی خۆت بەکاریان بھێنیت، بە مەرجێک کە پەیوەندییەکی ھەبێت لەگەڵ وتارەکاندا. باشتر وایە پەڕگەی jpg بۆ وێنە فۆتۆگرافیەکان و پەڕگەی png بۆ نەخشەکان و وێنە بچووکەکان بەکار بھێندرێت. بۆ ئەوەی بتوانیت پەڕگەکان بخەیتە ناو وتارێکەوە دەبێت یەکەم جار باری بکەیت بۆ: ویکیمیدیا کۆمنز، کە شوێنێکی سەرەکی ھاوبەش تەرخان دەکات بۆ پاشەکەوت کردنی پەڕگەکان بۆ ھەموو پڕۆژەکانی دامەزراوەی ویکیمیدیا. ئەو پەڕگانەی کە لەکۆمنزدا ھەیە دەتوانرێت بۆ ھەر وتارێک بار بکرێ بۆ ھەموو زمانەکانی ویکیپیدیا یان ھەریەک لە پرۆژە خوشکەکانی ویکیپیدیا، ئەم شوێنە زۆر پەسەندە بۆ وێنە ئازادەکان (مۆلەت پێدراو لە ژێر مۆڵەتنامەیەکی ئازاد دا). بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ پەڕگەیەک باربکەیت کرتە لێرە بکە و دوای زانیارییەکان بکەوە. ئاگاداربە کە دەبێت زانیارییەکان پڕبکەیتەوە و ناوێکی تایبەتیی بۆ پەڕگە دابنێیت. ئەگەر زانیارییەکان پشتگوێ بخەیت لەوانەیە پەڕگەکە بە دزراو دیاریبکرێت و بەخێرایی بسڕدرێتەوە، لەکاتی دووبارەبوونەوەی بارکردنی وێنەی ڕێپێنەدراو، لەوانەیە پەڕەی بەکارھێنەرەکەت بەربەست بکرێت بۆ ماوەی جیاواز.
ئایا دەتوانم پەڕگە بار بکەم ئەگەر ھەژمارم نەبێت؟
دەستکارینەخێر، بۆ ئەوەی بتوانیت پەڕگەیەک باربکەیت دەبێت ھەژمارت ھەبێت کە چوار ڕۆژ بەسەر دروستکردنیدا تێپەڕبووبێت و زیاتر لە ٥٠ دەستکاری ھەبێت. ئەگەر نەتویست ھەژمار دروست بکەیت و ویستت پەڕگەکەت لەسەر ویکیپیدیا یاخود ویکیمیدیا کۆمنز باربکرێت بەھەرحاڵ، یەکێک لە ئەندامەکانی تری ویکیپیدیا ئاگادار بکەرەوە تاکو بۆتی باربکات.
پەڕگەکەم نائازادە، چی بکەم؟
دەستکاریھەندێکجار واپێویست دەکات کە پەڕگەیەکی نائازاد لە ویکیپیدیا بەکاربێت، لەبەر ئەم ھۆکارە دۆزینەوەی پەڕگەی خوازراو سەختە یاخود نادۆزرێتەوە لەبەر نەبوونی، لەم حاڵەتەدا پێویستە داوا لە بەکارھێنەرێک بکەیت کە مافی بارکەری ھەیە پەڕگەکەت بۆ باربکات یاخود بەرزبکاتەوە. بۆ ئەوەی ئەو بەکارھێنەرانە ببینیت کە مافی بارکەریان ھەیە، کرتە لێرە بکە. بارکەران تەنیا کاتێک وێنە باردەکەن کە بەرگی فیلم، ئەلبوم، پۆستەر یان لۆگۆ بن و دڵنیا بن کە نائازادە. وێنەی کەسایەتییەکان تەنیا کاتێک باردەکرێن ئەگەر لە ویکیمیدیا کۆمنز ھیچ وێنەیەکی کەسایەتییەکە یاخود وێنەیەکی ڕوونی دەمووچاوی نەبێت. بزانە ویکیمیدیا کۆمنز سیاسەتێکی مۆڵەتنامەی توند پەیڕەو دەکات. بۆت ھەیە تەنیا وێنە و پەڕگەی ئازاد باربکەی. بە ھیچ شێوەیەک بۆت نییە وێنەیەک باربکەی کە مافی پارێزراوە (تەنیا مەگەر خاوەن وێنەکە ڕازی بێ وبیخاتە ژێر بەڵگەی ئازادەوە) لە ژێر بیانوی بەکارھێنانی دادوەرانە (وەکو ھێما بازرگانیەکان). ویکیمیدیا تاقمێکی زۆر لە بەڵگەی ئازاد پاشەکەوت دەکا کە دادەنرێ لە کاتی بارکردنی وێنەکە. بۆ بارکردنی وێنەیەک کرتە بکە لە سەر بەستەری "پەرگەیەک بار بکە."
چۆنێتی بەکارھێنانی وێنەکان لە ویکیپیدیا
دەستکاریباسکردن | بە نووسینی ئەمە | ئەمە بەدەست دەھێنیت |
دانانی وێنە (لەگەڵ چوارچێوەی نووسین) |
|
|
بەستەردان بە پەڕەی زانیاری |
|
|
بەستەردانی ڕاستەوخۆ بە پەڕگەکەوە |
|
|
وێنۆک (ناوەڕاست، ١٠٠ پیکسڵ قەبارەی، لەگەڵ نووسین) |
|
|
سنوور (١٠٠ پیکسڵ) دەبێتە ھۆی دەرکەوتنی چوارچێوەیەکی زۆر بچوکی ڕەساسی |
|
|
بێ چوارچێوە وەک وێنۆک وایە، بەڵام بەبێ چوارچێوە. |
|
شوێنی دانان
دەستکاریچۆنێتی دروستکردنی پێشانگا
دەستکاریبە شێوەیەکی ئاسان و بە دوو ڕێگا دەتوانیت کۆمەڵە وێنەیەک کۆبکەیتەوە و دایانبنێیت لە وتارێکدا بەبێ تێکچوونی وتارەکە، یەکەمیان بە بەکارھێنانی دوگمەی تێخستنە، کە زۆر خێراتر و ئاسانترە، دووەمیشیان بە نووسین بە تاگی <gallery>
. بەم شێوەیەی خوارەوە:
<gallery> پەڕگە:ناوی پەڕگە|سەردێڕ پەڕگە:ناوی پەڕگە|سەردێڕ ... </gallery>
لەبیرت بێت کە وێنەکان بەینێکیان دەبێت بۆ تێکەڵ نەبوونیان و ناتوانیت دەستکاری ئەمە بکەیت.
سەردێڕەکان دەتوانرێن دانەندرێن.
بۆ نموونە:
<gallery> Image:Example.jpg|پەڕگەی ١ پەڕگە:Example.jpg| [[ئەمە نموونەیە]] پەڕگە:Example.jpg پەڕگە:Example.jpg پەڕگە:Example.jpg|''نووسینی لار'' پەڕگە:Example.jpg|لەسەر پەڕەی "{{PAGENAME}}" </gallery>
بەم شێوازە فۆرمات دەبێت:
-
پەڕگەی ١
-
نووسینی لار
-
لەسەر پەڕەی "پەڕگەکان"
گەڕان بەدوای پەڕگەکاندا
دەستکاریبۆ ئاسانکاری، دەتوانیت ئەم سندوقی گەڕانەی خوارەوە بەکاربھێنیت بۆ دۆزینەوەی پەڕگەکان. لەبیرت بێت کە ناو بە ئینگلیزی بنووسیت بۆ ئەنجامی تێرتر و باشتر.
گەڕانی پێشکەوتوو
دەستکاریوتارە بێ وێنەکان
دەستکاریدەشێت بەدوای ئەو وتارانەدا بگەڕێیت کە ھیچ پەرگەیەکی وێنەیان تێدا نییە. لە ئێستادا ھیچ پەڕەیەکی تایبەت، ئامرازێک یان پۆلێک بۆ ئەو کارە بەردەست نییە. بەڵام دەکرێت لەڕێگەی گەڕانی پێشکەوتووەوە بە شتێک بگەیت، بەڵام مەرج نییە ئەنجامەکان زۆر ورد بن. ئەم ئەنجامانە پەیوەندییان بە وێنە بەکارگیراوەکانی ویکیدراوەوە نییە کە زۆرجار لەڕێگەی داڕێژە:داتابۆکس بەکاردەبرێن.
- بۆ سەرچاوەکۆدی سەرجەم ئەو وتارانەی کە ئێکستێنشنی وێنە(jpg، jpeg، tiff، gif، png)یان نییە بگەڕێ.
- بۆ ھەمان ئەنجامی سەرەوە، بەڵام بەبێ پێشگرەکانی پەڕگە: و File: و Image بگەڕێ.
- بۆ وتارە ژیاننامەیییەکان کە وێنەیان نییە بگەڕێ.
- بۆ ئەو وتارە ژیاننامەیییانەی کە وێنەیان نییە لەڕێگەی پۆل:دەروازەی ژیاننامە/وتارە پەیوەندیدارەکان بگەڕێ.
- بۆ ڕێگەی زیاتر بڕۆ بۆ ئێرە.
فێرکاری بە ڤیدیۆ
دەستکاریدەتوانن بەھۆی ئەم ڤیدیۆیەوە لە چۆنیەتی بارکردن و دانانی وێنە باشتر شارەزا بن. ئەم ڤیدیۆیە لەسەر ماڵپەڕێکی دەرەکی بارکراوە بەناوی یوتیووب کە پەیوەندی بە ویکیپیدیاوە نییە.