ویکیپیدیا:ناساندنی لێڵ

دەستپێکی ھەر ناوەڕۆکێک پێویستە ئاشکرا و ڕوون بێت، بەشی دەستپێکی ھەر وتارێک پێویستە ڕوون بێت و پوخت کرابێتەوە کە تیایدا بە کورتی باس لە تەواوی وتارەکە بکات، ئەوە بەو مانایە دێت بەشی دەستپێک نە زۆر کورتە کە وەک فەرھەنگ دەربکەوێت نە زۆریش درێژە کە ناڕوون و ناڕێک بێت، بەڵکو شێوەیەکی پوختکراوەیی زانستنامەیی ھەیە کە خوێنەران بە خوێندنەوەی بەشی دەستپێک بە ئاسانی لە تەواوی وتارەکە تێدەگەن.

ئەتوانین پێناسەی ناڕوونی بخەینە ڕوو:

  • پێناسەیەکی ڕوون نییە بۆ (بابەت)
  • پێناسەی بابەتەکە یەکدەنگی لەسەر نییە
  • شارەزایان کۆک نین لەسەر پێناسەی بابەتەکە
  • بابەتەکە چەندین پێناسەی ھەیە و لەگەڵ یەکتر یەک ناگرنەوە