ویکیپیدیا:خراپکاری دەکەیت، فەرموو بیکە

خراپکاری لەوانەیە وەک گاڵتەجاری دەربکەوێت، بەڵام بە دڵنیایییەوە ھیچ کەسێک بە کارێکی جوانی نازانێت

چێژ لە خراپکاری دەبینیت؟

  • ئایا بێزاریت یان توڕەیت؟
  • ئایا دەتەوێ بە ئەنقەست ئەوانی تر توڕە بکەیت چونکە شتێکی خۆشە؟ یان تەنھا بۆ چێژبینین دەتەوێ بیکەیت؟

کەوایە بەردەوام بە ھەر پەڕەیەک دەوێ خراپکاری لەسەر بکە. لەوانەیە وتارەکانی ویکیپیدیات بوێت، یان پەڕەی بەکارھێنەری کەسێک، بۆ ئەو کارەش تەنانەت پێویستیشت پێ نییە لە ژوورەوەش بیت یان ھەژمارێکت ھەبێت، تەنھا کرتە لە «دەستکاری»یان «دەستکاری سەرچاوە» بکە و دواتر گۆڕانکارییەکەت بکە، بەمم شێوەیە ئاسان بوو و کارەکەت ئەنجام دا!

لەوانەیە پەڵوێنەی کەڵکاوەژوو کارەکەت بوەستێنێت بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە تەنھا تێکستەکەت بگۆرە و دووبارە کلیک لە پاشەکەوت کرد بکە

تاکە یاسای ئەم یارییە ئەوەیە تەنھا ناتوانی دەستکاری ئەو پەڕانە بکەی کە لەلای چەپ یان ڕاستی پەڕەکانیان قفل ڕەنگ ڕەش، شین، پەمەیی، زێڕی ھەیە.

کەواتە توانیت خراپکاری بکەیت ڕاستە؟ ئەمەش ئەنجامەکەی دەبێت:

  • خراپکارییەکەت دەگەڕێندرێتەوە، لەوانەیە بەچەن خولەکێک، ئەگەر چرکەش نەبێت، زۆربەی خراپکارییەکان بە شێوەیەکی خۆگەر دەگەڕێندرێنەوە، یان چاودێرێکی سەرانسەری دێت کارەکە پووچەڵ دەکاتەوە
  • نامەیەکی ناشیرین لە پەڕەی وتووێژت جێ دەھێڵدرێت، تەنانەت ئەگەر نامەکەش بسڕیتەوە، ئەوا لە بەشی مێژووی وتووێژی پەڕەکەت دەمێنێتەوە، ھەر کەسێک بییەوێت دەتوانێت سەیری بکات
  • بەشدارییە خراپەکانت کە لە پەڕەکان کردووتن تەنانەت ئەگەر پووچەڵیش بکرێنەوە، لە مێژووی پەڕەکان دەمێننەوە، و لەسەریشی ناوی بەکارھێنەریت دەنووسرێت، و گەر لە ژوورەوە نەبیت ئەوا ئایپی ئەدرەسەکەت دەنووسرێت و لەسەر بەشدارییە خراپەکانیشت تاگ دادەنرێت وەکوو «ئەگەری سووکایەتیپێکردن یان خراپکاری»یان ھەر تاگێکی تر، مەگەر کەسێک داوا لە بەرێوەبەرێک بکات بەشدارییەکەت لە مێژووی پەڕەکە بسڕێتەوە
  • ئەگەر بەردەوام بی لە خراپکاری زیاتر، و بەلێ تۆ دەتوانێت، بەڵام بەردەوام نامەی ناشیرین بۆ پەڕەی وتووێژەکەت دەنێدرێت، و بە ماوەیەکی کەم نامەیەکی گەورەی قەبەی ناشیرین لە پەڕەکەت دادەنرێت و پێت دەلێت کە چیتر ناتوانی دەستکاری ویکیپیدیا بکەیت ئەگەر ئەمەش ڕوویداوە، گەر دەستکاری ھەر پەڕەیەکی تری ویکیپدیا بکەی (جگە لە پەڕەی وتووێژت)، ئەوا دەزانیت ئەوە شتێکی ڕاستییە.
  • ئەی ئێستا پێویستە چی بکەیت؟ لەوانەیە بتەوێ داواکاری بەرز بکەیتەوە بۆ بەرێوەبەران، بە دڵنیایشەوە دەتوانیت، بە سادەیی داواکارییەک لە پەڕەی وتووێژەکەت بکەوە، زوو بێت یان درەنگ بەڕێوەبەرەێک دەبیبنیێت و بەرێوبەرێکی لەکاتی وەڵامدانەوەی داواکارییەکەت دەتوانێت پەسەندی بکات یان ڕەتی بکاتەوە لەوانەیە بتەوێ دووبارە داواکاری بەرز بکەیتەوە ئەگەر داواکاری ھەڵەی زۆر بەرز بکەیتەوە، ئەوا بەھۆی خراپ بەکارھێنانی پەڕەکەت، چیتر ناشتوانی دەستکاری پەڕەی وتووێژەکەشت بکەیت
  • ئەگەر بەربەستنەکەت کۆتایی ھات، یان بەڕێوەبەرێک ڕەزامەند بوو بە داواکارییەکەت ئەوا دووبارە دەتوانی دەستکاری ویکیپیدیا بکەیتەوە! بەڵام ئەگەر بەبەردەوامی خراپکاری بکەیت (یان ھەژمارێک درووست بکەیت تەنھا بۆ خراپکاری) ئەوا دەکرێت بە ھەمیشەیی لە ویکیپیدیا بەربەست بکرێیت، یان بەتەواوی بلۆک بکرێیت لە پڕۆژەی ویکیپیدیا، و ناشتوانی چیتر ھەژماری تر درووست بکەیت ھەر ھەژمارێک بە ئایپییەکەت درووست کرابیت ئەوانیش بەربەست/بلۆک دەبن، ئەگەر بەردەوامیش بیت لە گۆڕینی ئایپی ئەدرەسەکەت و خراپکاری بکەیت، ئەوا لەوانەیە پەیوەندی بە دابینکەری خزمەتگوزاری کۆمپانیای ئینتەرنێتەکەت بکەین، و ھەرکەسێکیش بییەوێت دەتوانێت سکاڵات لەسەر تۆمار بکات لەلایەن کۆمپانیای دابینکەری خزمەتگوزاری ئینتەرنێت
  • ئەگەریش ئایپی ئەدرەسەکەت بەربەست/بلۆک بێت ھەرکەسێک لەسەر ئەو ئایپی ئەدرەسە بێت و بەکاری بێنێت ئەوانیش ناتوانن دەستکاری ویکیپیدیا بکەن و سوودی لێ وەرگرن. ئێمە ئامرازمان ھەیە کە دەتوانین بزانین ھێڵی ئینتەرنێتەکەت ھی ماڵەوەیە، یان کۆمپانیا، یان کار یان ھەر شوێنێک لە جیھان
  • ھەر پەڕەیەکیش کە خراپکاری بەردەوامی لەسەر بکەیت لەوانەیە بە ماوەیەکی کەم بپارێزرێت، ئاستی پارستنەکەشی بەرزتر دەکرێتەوە گەر خەریکی دەستکاری کردنی خراپکاری زیاتری بیت.
  • ئەگەر بووکەڵەکاری بکەیت و فرە ھەژماری بەکاربھێنی لە ویکیپیدیا، ئەوا پشکنەرێکی ھەژمارەکان، ھەژمارەکانت ئاشکرا دەکات و دەیان پشکنێت و گشت ھەژمارەکانت بەربەست/بلۆک دەبن لە ویکیپیدیا.
  • ئەگەر خراپکاری لە پڕۆژەکانی تر بکەی، وەک ویکیوتە، ویکیفەرھەنگ، ویکی-کتێب، ئەوا ستیواردێک لە مێتا، لە تەواوی پڕۆژەکان بەربەست/بلۆکت دەکات، لەھەندێک حاڵەت بەشێوەیەکی سەرانسەری بەربەست دەکرێیت و توانای بەشداریکردن لە ھیچ پڕۆژەیەکی پەیوەندیدار بە ویکیمیدیات نامێنێت