ویکیپیدیا:جادووگەری وتارەکان/وەشانی ١/ڕەوانەکەر

بایەخداری
سەرچاوەکان
ناوەڕۆک
کۆتایی

ڕەوانەکەر پەڕەیەکە کە خوێنەر بە شێوەیەکی خۆکارانە دەنێرێتە سەر پەڕەیەکی تر. ڕەوانەکەرەکان گەڕان بە ناو ویکیپیدیادا ئاسان دەکەن و یارمەتی خوێنەران دەدات کە بە شێوەیەکی خێراتر ئەو وتارانەی دەیانەوێت بیدۆزنەوە. لە ویکیپیدیا دوو جۆر ڕەوانەکەر ھەن: ڕەوانەکەری ئاسایی (کە بە خۆکارانە ڕەوانەی پەڕەی ئامانجت دەکات) لەگەڵ ڕەوانەکەری نەرم (کە خۆکارانە ڕەوانەی پەڕەی ئامانجت ناکات) ھۆکارەکان بۆ دروستکردنی ڕەوانەکەر ڕەنگە ئەمانە بگرنەوە:

  • کورتکراوەی ناوی باو (بۆ نموونە وپ:وچن)
  • ھەڵەی ڕێنووسی باو (بۆ نموونە محمد یان موحەمەد بۆ محەممەد)
  • شێوەنووسینی باو (بۆ نموونە ئێڤنێسنس یان ئێڤانێسێنس بۆ ئێڤەنێسنس)
  • ناوی جیاواز (بۆ نموونە ئەگەر کەسێک بە ناسناوێک ناسرابوو، دەکرێت ناوە ڕاستییەکەی ببێتە ڕەوانەکەر)
  • شێوەنووسینی جیاواز لە زمانە جیاکاندا (بۆ نموونە دەکرێت ناوە بیانییەکان بکرێنە ڕەوانەکەر بۆ کوردییەکان)

تێبینی: ڕەوانەکەرەکان دەبێت تەنیا بۆ ئەو پەڕانە دروست بکرێت کە لە ویکیپیدیادا ھەن، نەک ئەوانەی بوونیان نییە یاخود ھێشتا دروست نەکراون. ھەروەھا نابێت و ناکرێت ڕەوانەکەر بۆ وێبگەی دەرەکی یان پرۆژەی تری ویکیمیدیا بەکاربێت.

دواتر چی ڕوودەدات: دوای ئەوەی داواکارییەکەت پاشەکەوت کرد، یەکێک لە بەشداربووە شارەزاکان بەسەرداچوونەوە بۆ ڕەوانەکەرەکە دەکەن و ئەگەر شیاو بوو پەسەندی دەکەن. ئەگەر ڕەتکرایەوە، خەم مەخۆ و بە کەسی وەری مەگرە، ھۆکارێکی دروست بۆ ڕەتکردنەوەی شتەکان دەدرێت لە ویکیپیدیا.