ویکیپیدیا:جادووگەری وتارەکان/وەشانی ١/ناوەڕۆک

هێمن قەرەداغی: لە ڕۆژێکی زستانی ساڵی ١٩٧٨ لە گەڕەکی ئیبراهیم پاشا و لە باوەشی خێزانێکی پەروەردەکاردا لە دایک بووە. ئامادەیی پیشەسازیی بە پلەی یەکەم تەواو دەکات، دەچێتە پەیمانگای تەکنیکیی سلێمانیی و ئەوێش بە پلەی نایاب تەواو دەکات. لە ساڵی ١٩٩٨ و لە تەمەنێکی زۆر گەنجیدا، بە نووسینی وتار و لێکۆڵینەوەی ڕۆژنامەوانیی و هزریی هاتۆتە ناو دونیای ڕۆشنبیریی کوردییەوە. ساڵی ٢٠١٦ بۆ پەرەدان بە خەونە هونەرییەکەی چۆتە بەشی فیلمسازیی و هەر چوار ساڵەکەی بە پلەی نایاب تەواو کردووە و توێژینەوەی دەرچوونەکەی لێکۆڵینەوەیەکی هەرەنایاب و نوێگەرانە بووە لەبارەی سینەمای ترانسدنتاڵەوە. دوای دەرچوون لە بەشی فیلمسازیی، یەک فیلمی دەرهێناوە و سەرقاڵی ئامادەکردن و نووسینی لێکۆڵینەوە و سکرێپتی سینەمایی دیکەش بووە. ساڵی ٢٠٢٣ بۆ خوێندنی باڵا لە بواری فیلمسازیی وەرگیراوە. بەداخەوە، سەر لە ئێوارەی ١٣-١١-٢٠٢٣، لە شەقامی ڕاپەڕین لە سلێمانی، بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا.