ویکیپیدیا:جادووگەری وتارەکان/وەشانی ١/بایەخداریی ژیاننامەیی

فەرماندە محمدسلیم یونس خلف ناسراو بە ( حجی سەلۆ ) لە دایک بووی ١/٧/١٩٣٢ لە گوندی ( طاق حمە ) سەر بە قەزای شێخان لە دایک بووە، هەر لە سەرەتای گەنجیەتییەوە بە روحێکی نیشتمانپەروەری چووە رێزی پێشمەرگە قارەمانەکان و بۆ ئازادی و بەدەستهێنانی ئامانجە رەواکانی گەلی کوردستان خەبات و تێکۆشانی بەردەوامی کردووە، بەشداریکردووە لە شۆرەشی ئەیلولی مەزن، دژ بە رژێمی پێشووی عێراق، وەکو جەنگاوەرێکی چاو نەترس بۆ پاراستنی خاک و نیشتمان لەگەل برا پێشمەرگەکانی دژی رێژمی پێشووی عێراق جەنگاوە، و لە رۆژی ١٠/٣/١٩٧٤ لە بناری چیای مەقلوب لە کاتی روبەرووبونەوەیان لەگەل سوپای رژێمی پێشوی عێراق شەهید دەبێت. هەروەها لەبەر بارودۆخی خراپ شەر و پێکدادان خێزانەکەی نەیان توانی ئامادەی ناشتنی بن و بە ناچاری دوور لە زێدی خۆی بە خاک سپێردرا لە گوندی ( زیناوەی کۆن ).

لە دوای شەهید بوونی ( محمدسلیم ) مالەکەی لە لایەن رژێمی پێشوی دەسوتێندرێت و مال و مندالەکانی دەربەدەر دەبن، کە خاوەنی سێ ژن و ١٥ کور و کچ لە پاش خۆی بەجێ دەهێڵێت، بە هۆی سوتاندنی ماڵیان ئاوارە و دەربەدەر دەبن و لە خوێندن دا دەبرێن، تاوانی ئەوان تەنها ئەوە بوو چونکە ئەوان کور و کچی پێشمەرگەیێکی قارەمان بوون بۆ رزگاری نیشتمان و سەربەخۆیی دەجەنگا.

ئەوە ژیاننامەی یەکێک بوو لە پێشمەرگە قارەمانەکانی سەردەمی شۆرەشی ئەیلوول بوو، لە قەزای شێخان _ پارێزگای دھۆک.