ویکیپیدیا:ئەمڕۆ لە مێژوودا/١٩ی شوبات
- ١٩٥٩ – قوبرس وەکوو وڵاتێکی سەربەخۆ، بووە خاوەنی سەروەری و وەکوو ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وەرگیرا.
- ١٩٨٠ – حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، چوارەمین کۆنگرەی خۆی لە شاری مەھاباد ئەنجام دا، بۆ یەکەمجار بوو، ئەو حزبە لەناو خاکی ئێراندا کۆنگرە ببەستێت و تێیدا ٢٦ ئەندام بۆ کۆمیتەی ناوەندی ھەڵبژێردران و عەبدولڕەحمان قاسملووش وەکو سکرتێری حزب ھەڵبژێردرا.