ویکیپیدیا:ئەمڕۆ لە مێژوودا/١١ی تشرینی یەکەم
- ۱۱۳۸ - بوومەلەرزەیەکی زۆر گەورە، کە بەیەکێک لە مەرگبارترین بوومەلەرزەکانی مێژوو ئەژمار دەکرێ، شاری حەلەبی سووریای ھەژاند.
- ۱۷۳٦ - بوومەلەرزەیەکی زۆر گەورە، شاری کەلکاتا ھیندی وێرانکرد و ٣٠٠ ھەزار کەس بوونە قوربانی.
- لە ساڵی ١٨٥٢ دا. زانکۆی سیدنی کە کۆنترین زانکۆی وڵاتی ئۆسترالیایە دامەزرێندرا.
- ۱۸۸۵ – لەدایکبوونی فرانسوا مۆریاک نووسەری فەرەنسەیی و براوەی خەڵاتی نۆبێلی ئەدەب.
- ۱۹۲۳ - نرخی دراوی ئاڵمانی، بە ئەندازەی ٤ میلیار مارک، بەرامبەر یەک دۆلار وەستا.