ویکیپیدیا:ئەمڕۆ لە مێژوودا/١٠ی تەممووز
- ١٤٠١ – شاری بەغدا لەسەر دەستی داگیرکاری مەغۆل بە سەرکردایەتی تەیمووری لەنگ داگیرکرا و کوشتارێکی زۆری لێکەوتەوە.
- ١٩٢٤ – نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگی دەنگدەران بە لکاندنی باشووری کوردستان بە عێراقەوە دەنگیاندا.
- ١٩٤٨ – مێژوونووسی بەناوبانگی کورد، ئەمین زەکی بەگ لە تەمەنی ٦٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
- ١٩٨٩ – چەند تەقینەوەیەک لە نزیک دیوارەکانی کەعبە لە شاری مەککە ڕوویدا.