وریاکەرەوە (فیزیۆلۆجی)

کارتێکەر یان وریاکەرەوە (بە ئینگلیزی: (Stimulus (physiology) ھەرشتێکە ببێتە ھۆی کاردانەوە یان گۆڕان لە زیندەوەر یان لە بەشێکی زیندەوەردا

کارتێکردنی تیشکی لامپایەک و کاردانەوەی ڕوو‏‏‏ەكەكە.

ھەموو زیندەوەران لە توانایندایە ھەیە بە گۆڕانکاری ژینگەکەیان کاریان تێ بکرێت ھەروەھا توانای وەلام دانەوەی ئەو گۆڕانکاریەیان ھەیە کاتێ بیلبیلەی چاوت بەر ڕۆشنایی دەکەوێت بچووک دەبیتەوە ئەمەش وەلام دانەوەیە ھەر گۆڕانێک لە ژینگەی زیندەوەر ڕوبدات ئەوا کار لە چالاکی زیندەوەرەکە دەکات پێی سەیری وێنە ئەم ڕووەکە بکە نمونەیەکە لەسەری

وەڵامدانەوە بۆ گۆڕانکاریە دەرەکیەکان دەستکاری

لەش پارێزگاری لە ھێشتنەوەی پلەی گەرمی لە سنووری ٣٧ سیلیزی دەکات کاتێک ھەست بە گەرما دەکەیت لەشت بە ئارەقەکردن وەلامدەداتەوە وە لە کاتی سەرمادا ماسوولەکەکان گرژدەبن ئەوەش ھەوڵدانێکە بۆ گەرم کردنەوەی لەش کە ئەمەش وات لێ دەکات کە بلەرزیت لەکاتی ئارەق کردنەوە یان لەرزین لەشت ھەوڵدەدات بگەرێتەوە بۆ باری سروشتی خۆی ھەروەھا گینەورانی دیکەش ھەن پێویستیان بە بارودۆخیی ناوەکی نەگۆڕ ھەیە بەلام زۆربەیان بەم شێوازە وەڵام نادەنەوە کە تۆ وەڵام دەدەیتەوە. ئەو گیانەوەرانە دەست دەگرن بەسەر پلەی گەرمی لەشیان بە گواستنەوەیان لە ژینگەیەکەوە بۆ ژینگەیەکی دیکە ھەستی بە گەرماکرد دەچێتە شوێنێکی سێبەر وە ئەگەر ھەستی بەسەرما کرد دەچێتە شوێنێکی خۆرەتاو

سەرچاوەکان دەستکاری