ورچی کۆدیاک

گەورەترین جۆری ورچی قاوەییە

ورچی کۆدیاک (ناوی زانستی: Ursus arctos middendorffi) گەورەترین جۆری ورچی قاوەییە کە لە دوورگەکانی کۆدیاک لە کەنارەکانی باشووری ڕۆژاوای ئالاسکا دەژی، ھەروەھا پێی دەوترێت ورچی قاوەیی ئەلاسکا. لەگەڵ ورچی جەمسەریدا ئەمڕۆ دوو گەورەترین ورچن کە لە ژیاندا ماون، ورچی کۆدیاک بەزۆری کێشی لە نێوان ٥٠٠ بۆ ٨٠٠ کیلۆگرامە و ھەندێکجار لە ھەزار کیلۆگرام تێپەردەکات.[١] لە ڕووی فیزیۆلۆژییەوە ورچی کۆدیاک زۆر لە جۆرەکانی تری ورچی قاوەیی دەچێت، لەوانە ورچی گریزلی و ورچی گریزلی لەناوچووی کالیفۆرنیا. ورچەکانی کۆدیاک لە دوایی سەردەمی سەھۆڵبەندانەوە ١٠ ھەزار بۆ ١٢ ھەزار ساڵ لەمەوبەر لە ورچەکان جیابۆنەتەوە و لە دوورگەی کۆدیاک گیریان خواردووە.[٢]

ورچی کۆدیاک لە یەکێک لە باخچەی ئاژەڵانی ئەڵمانیا.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Proceedings of the Biological Society of Washington» (بە ئینگلیزی). Biological Society of Washington.
  2. ^ «Preliminary Synopsis of the American Bears . By Dr. C. Hart Merriam. Proc. Biol. Soc. Washington, X., 1896, pp. 65-83, pll. iv-vi. April 13, 1896». Science (بە ئینگلیزی). pp. 145–146. doi:10.1126/science.4.83.145.