وتووێژ:یوونیکۆد
بۆ زیادکردن بۆ سەر وتار
دەستکارییونیکۆد چییه؟
یونی‌کۆد ژماره‌یه‌کی تایبه‌ت ئه‌یات به پیتێک،
بێ گرنگیدان به سه‌کۆ،
بێ گرنگیدان به هیچ پرۆگرامێک،
بێ گرنگیدان به هیچ زمانێک،
له بنه‌ڕه‌تدا، کۆمپیوته‌ر ته‌نها کار له‌گه‌ڵ ژماره‌دا ده‌کات. وه پیت و هێماکان به‌وه‌دا ده‌ناسێته‌وه که هه‌ریه‌ک له‌و پیت و هێمایانه ژماره‌یه‌کی تایبه‌تیان ده‌یاتێ، پێش ئه‌وه‌ی یونی‌کۆد سه‌ر هه‌ڵبدات، سه‌ده‌ها جۆر سیستمی یونی‌کۆد هه‌بو که هه‌ریه‌که‌یان به شێوه‌یه‌ک ژماره‌یان بۆ پیته‌کان داده‌نا، هیچ کام له‌مانه نه‌یانتوانی به پێی پێویست هه‌مو پیت و هێماکان له خۆیاندا کۆبکه‌نه‌وه: بۆ نمونه، یه‌کێتی ئه‌وروپا به ته‌نیا پێویستی به چه‌نده‌ها هێمای جیاوازبوو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مو زمانه‌کانی کۆ بکاته‌وه. ته‌نانه‌ت بۆ تاکه زمانێکی وه‌ک ئینگلیزیش، ژماره کردنێکی وا نه‌دۆزرایه‌وه که بتوانێ هه‌مو پیته‌کان له خۆیدا کۆبکاته‌وه له ئاستێکی زانستی و ته‌کنیکی وادا بێت که به شێوه‌یه‌کی گشتی به‌کار بهێنرێت.
سیسته‌مه‌کانی یونی‌کۆد جیاواز بون له‌گه‌ڵ یه‌کدا. دوو سیسته‌می یونی‌کۆد ئه‌یانتوانی یه‌ک ژماره به‌کار بهێنن له بری دو پیت، یان به پێچه‌وانه‌وه ئه‌یانتوانی دوو ژماره‌ی جیاواز به‌کار بهێنن له بری هه‌مان پیت. هه‌ر کۆمپیوته‌رێک (به تایبه‌ت خزمه‌تکار) پێویستی به چه‌نده‌ها سیسته‌می یونی‌کۆد بو؛ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، کاتێ داتا‌کان به ناو ئه‌و سیسته‌می یونیکۆدانه‌دا تێده‌په‌ڕین تا داتا‌کان گۆڕانیان به‌سه‌ردا بێت هه‌ر دوچاری هه‌ڵه ده‌بونه‌وه.
یونی‌کۆد هه‌مو ئه‌مانه‌ی گۆڕی! یونی‌کۆد ژماره‌یه‌کی تایبه‌ت ئه‌یات به هه‌ر پیتێک، بێ گرنگیدان به سه‌کۆ، بێ گرنگیدان به هیچ پرۆگرامێک، بێ گرنگیدان به هیچ زمانێک، ستانداردی یونی‌کۆد دانرا له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵی ڕێبه‌ره‌وه وه‌ک ئه‌پڵ(Apple)، ئای-بی-ئێم(IBM)، وه جه‌ست سیسته‌مس(JustSystems)، مایکرۆسۆفت(Microsoft)، وه ئۆراکل(Oracle)، ساپ(SAP)، وه سه‌ن(Sun)، وه سیبه‌یس(Sybase)، وه یونیسیس(Unisys) وه زۆری دیکه‌ش، وه ستاندارده نوێکان یونیکۆدیان په‌سه‌ند کردووه وه‌ک ئێکس ئێم ئێڵ(XML)، و جاڤا(Java)، جاڤا سکریپت(JavaScript)، LDAP، CORBA 3.0، WML وه هی دیکه‌ش. وه ئه‌مه ڕیگایه‌کی فه‌رمییه بۆ جێبه‌جێ کردنی ستانداردی ISO/IEC 10646. که له زۆربه‌ی سیسته‌مه کارگێرییه‌کاندا و له زۆربه‌ی وێبگه‌ڕه نوێکاندا وه زۆر به‌رهه‌می دیکه‌ش په‌یڕه‌وی ئه‌و ده‌که‌ن. له ناکاو ده‌رکه‌وتنی یونی‌کۆد و زوو پشتگیری کردن لێی له لایه‌ن زۆربه‌ی سیسته‌م و پرۆگرامه‌کانه‌وه، گرنگترین داهێنانی جیهانییه له بواری ته‌کنه‌لۆجیای پرۆگرامسازیدا.
به‌کارهێنانی یونی‌کۆد له زۆربه‌ی پرۆگرام و ماڵپه‌ڕه خزمه‌تگوزارییه‌کاندا بایه‌خێکی گرنگی هه‌یه له که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجیدا له بری به‌کارهێنانی پیته کۆنه‌کان که تێچویه‌کی زۆری ده‌و‌یست. یونی‌کۆد توانی ڕێگه بدات به به‌رهه‌مێک تاکه پرۆگرامێک یان مالپه‌ڕێک تێپه‌ڕ ببێت به کۆمه‌ڵێک شوێندا یان هه‌ر زمانێکی جیاوازدا کار بکات بێ ئه‌وه‌ی کاری ئه‌ندازیاری بۆ بکرێته‌وه. وه ڕێگه ئه‌دات به داتا‌کان به ناو سیسته‌مه جیاوازه‌کاندا تێپه‌ڕ ببن بێ ئه‌وه‌ی دوچاری هه‌ڵه ببنه‌وه.
ڕێکخراوی یونی‌کۆد ڕیکخراوی یونی‌کۆد ڕیکخراوی قازانج نییه دروستکراوه بۆ په‌ره‌پێدان و هاندانی به‌کارهێنانی ستانداردی یونی‌کۆد، کاری دیاری کردنی ستانداردی ده‌قه‌کانه له به‌رهه‌مه پرۆگرامه نوێیه‌کاندا، ئه‌ندامه‌کانی ئه‌م گروپه پێکهاتووه له سێبه‌رێکی گه‌وره له گه‌وره کۆمپانیاکانی به‌رهه‌م هێنانی کۆمپیوته‌ر. ئه‌ندامیه‌تی ڕێکخراوی یونی‌کۆد کراوه‌یه بۆ ڕێکخراوو که‌سه‌کان له هه‌ر شوێنێکی ئه‌م دنیایه بن که حه‌ز به یارمه‌تی یان پێشخستنی ستانداردی یونی‌کۆد بکه‌ن.
بۆ زانیاری زیاتر، سه‌ردانی فه‌رهه‌نگۆک، داهێنانی ته‌کنیکی وه سه‌رچاوه به‌سوده‌کان بکه.
--Xoshben ١١:٣٥, ٢٢ نیسان ٢٠١٠ (UTC)