وتووێژ:٨٨ەمین خولی خەڵاتەکانی ئۆسکار
ساڵانە ڕێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتەكانی ئۆسكار لە هاڵیود لە كالەفۆنیا بەڕێوە دەچێت و تێیدا سەرجەم كایەكانی سینەما دەبنە خاوەنی خەڵاتەكە . خەڵاتی ئۆسكار مێژوەكەی بۆ 88 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە كاتێك یەكەم ڕێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتەكانی ئۆسكار بەڕێوەچوو . خەڵاتی ئۆسكار خاوەی چەنیدن تایبەتمەندی خۆیەتی هەر ئەمەش وایكردوە سەرجەم بینەرانی فیلم و كەسی ئاسایی و سینەماكار ساڵانە تامەزرۆی بینینی ئەم ڕێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتەبن . بڕیار وایە ئەم ساڵ 88 هەمین ڕێوڕەسمی خەڵاتەكانی ئۆسكار لە 28ی 2 ی 2016 كاتژمێر 4:30 خولەك بە كاتی كوردستان لە كالەفۆنیا بەڕێوەبچێت , لەم ڕیپۆرتە تایبەتەدا بەسەرجەم نۆمینیەكانی ئەم خەڵاتە ئاشناتان دەكەین . بەشێك لە بەناوبانگترین خەڵاتەكانی ئۆسكار تایبەتە بە باشترین وێنە فیلمەكامن كە تێیدا لەمساڵدا 8 فیلم بونەتە نۆمینەیت بۆ باشترین وێنەی فیلمەكان لەوانە . • The Big Short • Bridge of Spies • Brooklyn • Mad Max: Fury Road • The Martian • The Revenant • Room • Spotlight
فیلمی " The Big Short" لە دەرهێنانی " Adam McKay"ە و " Charles Randolph" چیرۆكی فیلمەكەی نوسیوە و " Brad Pitt" ڕۆڵی سەرەكی لە نێو فیلكەكەدا دەبینێت , هاوكات كۆی داهاتەكەی لە نێو یو ئێس بۆكس ئۆفیس "70 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی" بوو , ئەمەش وێڕای ئەوەی توانی ببێتە خاوەنی خەڵاتی " CFCA Award" .
فیلمی " Bridge of Spies" لە دەرهێنانی " Steven Spielberg"ە و " Matt Charman" چیرۆكی فیلمەكەی نوسیوە و " Tom Hanks" ڕۆڵی سەرەكی لە نێو فیلكەكەدا دەبینێت , هاوكات كۆی داهاتەكەی لە نێو یو ئێس بۆكس ئۆفیس "157 ملیۆن دۆلار ئەمریكی بوو " , ئەمەش وێڕای ئەوەی توانی ببێتە خاوەنی خەڵاتی " AFI Award" .
فیلمی " Brooklyn" لە دەرهێنانی " John Crowley"ە و " Nick Hornby" چیرۆكی فیلمەكەی نوسیوە و " Saoirse Ronan" ڕۆڵی سەرەكی لە نێو فیلكەكەدا دەبینێت , هاوكات كۆی داهاتەكەی لە نێو یو ئێس بۆكس ئۆفیس "37 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی" بوو , ئەمەش وێڕای ئەوەی توانی ببێتە خاوەنی خەڵاتی " British Independent Film Award" .
فیلمی " Mad Max: Fury Road" لە دەرهێنانی " George Miller"ە و " Brendan McCarthy," چیرۆكی فیلمەكەی نوسیوە و " Tom Hardy" ڕۆڵی سەرەكی لە نێو فیلكەكەدا دەبینێت , هاوكات كۆی داهاتەكەی لە نێو یو ئێس بۆكس ئۆفیس "375 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی " بوو , ئەمەش وێڕای ئەوەی توانی ببێتە خاوەنی خەڵاتی " Hollywood Film Award" .
فیلمی " The Martian" لە دەرهێنانی " Ridley Scott"ە و " Ridley Scott" چیرۆكی فیلمەكەی نوسیوە و " Matt Damon" ڕۆڵی سەرەكی لە نێو فیلكەكەدا دەبینێت , هاوكات كۆی داهاتەكەی لە نێو یو ئێس بۆكس ئۆفیس "597 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی" بوو , ئەمەش وێڕای ئەوەی توانی ببێتە خاوەنی خەڵاتی " Golden Globe" .
فیلمی " The Revenant" لە دەرهێنانی " Alejandro González Iñárritu"ە و " Mark L. Smith" چیرۆكی فیلمەكەی نوسیوە و " Leonardo DiCaprio" ڕۆڵی سەرەكی لە نێو فیلكەكەدا دەبینێت , هاوكات كۆی داهاتەكەی لە نێو یو ئێس بۆكس ئۆفیس "151 ملیۆن دۆلار ئەمریكی " بوو , ئەمەش وێڕای ئەوەی توانی ببێتە خاوەنی خەڵاتی " Golden Globe " .
فیلمی " Room" لە دەرهێنانی " Lenny Abrahamson "ە و " Emma Donoghue " چیرۆكی فیلمەكەی نوسیوە و " Brie Larson " ڕۆڵی سەرەكی لە نێو فیلكەكەدا دەبینێت , هاوكات كۆی داهاتەكەی لە نێو یو ئێس بۆكس ئۆفیس "تەنها 6 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی " بوو , ئەمەش وێڕای ئەوەی توانی ببێتە خاوەنی خەڵاتی " Golden Globe " .
فیلمی " Spotlight" لە دەرهێنانی " Tom McCarthy "ە و " Josh Singer " چیرۆكی فیلمەكەی نوسیوە و " Mark Ruffalo " ڕۆڵی سەرەكی لە نێو فیلكەكەدا دەبینێت , هاوكات كۆی داهاتەكەی لە نێو یو ئێس بۆكس ئۆفیس "31 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی " بوو , ئەمەش وێڕای ئەوەی توانی ببێتە خاوەنی خەڵاتی " BSFC Award " . بەشێكی دیكە لە خەڵاتەكانی ئۆسكار تایبەتە بە باشترین دەرهێنەری ساڵ كە تێدا 5 دەرهێنەر بونەتە نۆمینی بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی ئۆسكار بۆ باشترین دەرهێنەری ساڵ لەوانە . Lenny Abrahamson بۆ فیلمی Room Alejandro G. Iñárritu بۆ فیلمی The Revenant Tom McCarthy بۆ فیلمی Spotlight Adam McKay بۆ فیلمی The Big Short George Miller بۆ فیلمی Mad Max: Fury Road دەرهێنەری فیلمەكان هەمیشە خەڵاتەكانیان بە زێڕینترین ناودەبرێت بەشێوەیەك هەندێك لە دەرهێنەرەكانی لەمساڵیشدا نۆمینین پێشتر بونەتە خاوەنی چەندین خەڵاتی بەناوبانگ كە بەم شێوەیەیە . Lenny Abrahamson دەرهێنەرێكی بەناوبانگی ئیرلەندیە و تائێستا یەكەمجارە بەشداری لە نێو ڕێوڕەسمی خەڵاتەكانی ئۆسكاردا دەكات و فیلمەكەشی "4" جار بۆ خەڵاتی ئۆسكار پاڵێوراوە و هاوكات توانی ببێتە 1 خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب . Alejandro González Iñárritu دەرهێنەرێكی بەناوبانگی مەكسیكیە كە پار ساڵ توانی لە ڕێگەی فیلمی "بێردمان"ەوە ببێتە خاوەنی 3 خەڵاتی ئۆسكار و لە ئێستاشدا نۆمینەیتە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی ئۆسكار بۆ باشترین دەرهێنەری ساڵ ئەمەش وێڕای ئەوەی فیلمەكەی هونەرمەند لە 88 هەمین ڕێوڕەسمی خەڵاتەكانی ئۆسكاردا زۆرترین جار پاڵێوراوە كە ژمارەیان 12یە , ئەمەش لە كاتێكدایە فیلمی تایتانك تەنهل 11 جار بۆ خەڵاتەكە پاڵێورا كە توانی ڕیكۆردی جیهانی بشكێنێت . Tom McCarthy دەرهێنەرێكی ئەمریكیە كە تا ئێستا 3 جار بۆ خەڵاتی ئۆسكار پاڵێوراوە كە ئەویش فیلمی up ل ساڵی 2009 و نوێترین نۆمینەیتی ئەمساڵیش بۆ فیلمی "سپۆتڵایت". Adam McKay دەرهێنەرێكی بەناوبانگی ئەمریكیە كە بە باشترین دەرهێنەری كۆمیدی ناسراوە , ئادەم تا ئێستا 2 جار بۆتە نۆمینەیت بۆ خەڵاتی ئۆسكار بۆ فیلمی " The Big Short" . George Miller دەرهێنەرێكی ئوستورالیە تا ئێستا چەندین فیلمی بەناوبانگی سینەمایی بەرهەمهێناوە و 1 جاریش بۆتە خاوەنی خەڵاتی ئۆسكار , لە ئێستاشدا وەك دەرهێنەری فیلمی "ماد ماكس" پاڵێوراوە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین دەرهێنەری ساڵ لە 88 هەمین ڕێوڕەسمی خەڵاتەكانی ئۆسكاردا . لە نێو پاڵێوراوانی خەڵاتی ئۆسكار بەشێكی تایبەت كراوە بە باشترین كورە ئەكتەرەكانی ساڵ كە تێیدا باشترین ڕۆڵیان لە نێو فیلمەكانی ئەمساڵدا بینیوە لەوانە . Bryan Cranston بۆ ڕۆڵبینین لە فیلمی Trumbo Matt Damon بۆ ڕۆڵبینین لە فیلمی The Martian Leonardo DiCaprio بۆ ڕۆڵبینین لە فیلمی The Revenant Michael Fassbender بۆ ڕۆڵبینین لە فیلمی Steve Jobs Eddie Redmayne بۆ ڕۆڵبینین لە فیلمی The Danish Girl لەمساڵدا جیاواز لە ساڵانی پێشوو سەرجەم پاڵێوراوانی باشترین كوڕە ئەكتەری ساڵ پێشتر بونەتە نۆمینی بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی ئۆسكار كە شێوازی بەشداریكردنیان لە نێو ڕێوڕەسمەكانی بەخشینی خەڵاتەكانی ئۆسكار بەم شێوەیەیە . Bryan Cranston بۆتە نۆمینی بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی ئۆسكار بۆ فیلمی "Trumbo " ئەمەش لە كاتێكدا بۆ هەمان فیلم لە نێو ڕێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتەكانی گڵدن گڵۆب پاڵێورا , بەڵام نەیتوانی ببێتە خاوەنی خەڵاتەكە . Matt Damon پێشتر 3 جار بۆتە نۆمینی بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی ئۆسكار و لەئێستاشدا دوبارە پاڵێوراوە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی ئۆسكار وەك باشترین ڕۆڵبینەر لە نێو فیلمی "زە مارتەین", هاوكات هونەرمەد "Matt Damon" توانی لە نێو ڕێو ڕەسمی بەخشینی خەلاتەكانی "گۆڵدن گڵۆب" ببێتە خاوەنی خەڵاتەكە . Leonardo DiCaprio تا ئێستا 6 جار پاڵێوراوە بۆ بەخشینی خەڵاتەكانی ئۆسكار و یەكێكە لەو ئەكتەرانەی تا ئێستا زۆرترین جار باس لە نۆمینەیتەكانی ئەو هونەرەندە دەكرێت بۆ خەڵاتی ئۆسكار , بەشێوەیەك وەك نوكتەی لێكراوە لە نێو جیهانی سینەمای هاڵیود , هونەرمەند وێڕای ئەوەی لەئێستادا فیلمەكەی پاڵێوراوە بۆ بەدەستهێنانی 12 خەڵاتی "ئۆسكار" هونەرمەند لە ڕێگای فیلمی "The Revenant"وە توانی ببێتە خاوەنی خەڵاتی " گۆڵدن گڵۆب " وەك یەكێك لە باشترین ئەكتەرەكانی فیلمی درامی بۆ ساڵی 2016 . Michael Fassbender تا ئێستا 2 جار بۆتە نۆمینەیت بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەكە لە وانە بۆ هەریەك لە فیلمی "12 Years a Slave" و "Steve Jobs" كە لەنێ , فیلمی "Steve Jobs" ڕۆڵی دامەزرێنەری كۆمپانیای ئەپڵ "Steve Jobs" دەبینێت , بەڵام تا ئێستا نەیتوانیەوە لە ڕێگای ڕۆڵبینینی لە فیلمەكانیدا ببێتە خاوەنی خەڵاتەكە . دواهەمین پاڵێوراویش بۆ بەدەست هێنانی خەڵاتەكە ئەكتەری بەناوبانگی جیهانی "Eddie Redmayne" كە پار ساڵ توانی لە ڕێگای فیلمی "The Theory of Everything" ببێتە خاوەنی خەڵاتی باشترین ئەكتەری ساڵ و لە ئێستاشدا وەك باشترین ئەكتەری كوڕ پاڵیوراوە بۆ فیلمی "The Danish Girl" . لە نێو پاڵێوراوان خانمە ئەكتەرەكانی ساڵدا چەندین كێبڕكێی جیاواز لە نێو تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بەدی دەكرێت , كە تێیدا هەریەك لەم ئەكتەرانە بەژدارن كەپێكهاتوە لە . Cate Blanchett بۆ ڕۆڵبینین لە فیلمی Carol Brie Larson بۆ ڕۆڵبینین لە فیلمی Room Jennifer Lawrence بۆ ڕۆڵبینین لە فیلمی Joy Charlotte Rampling بۆ ڕۆڵبینین لە فیلمی 45 Years Saoirse Ronan بۆ ڕۆڵبینین لە فیلمی Brooklyn Cate Blanchett تا ئێستا 7 جار بۆ خەڵاتی ئۆسكار پاڵێوراوە و تێیدا 2 جار بۆتە خاوەنی خەڵاتەكە و لە ئێستاشدا بۆ فیلمی "Carol " پاڵێوراوە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین خانمە ئەكتەری ساڵی بۆ خەڵاتی ئۆسكار . Brie Larson وێڕای ئەوەی یەكێكە لە بەناوبانگترین خانمە گۆرانیبێژەكانی پۆپ لەئێستادا بەهۆی ڕۆڵبینینی لە نێو فیلمی "Room" پاڵێوراوە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی ئۆسكار بۆ باشترین خانمە ئەكتەری ساڵ , ئەمەش لە كاتێكدایە هونەرمەند توانی خەڵاتی "گۆڵدن گڵۆب" بۆ باشترین خانمە ئەكتەری درامی ساڵ بەدەستبهێنێت . Jennifer Lawrence ی 25 ساڵ تا ئێستا 4 جار بۆ بەدەستهێنانی خەلاتی ئۆسكار پاڵێوراوە و تێیدا توانی ببێتە خاوەنی خەڵاتی ئۆسكار بۆ باشترین خانمە ئەكتەری ساڵی 2013 , لە ئێستاشدا وەك باشترین خانمە ئەكتەری ساڵ بۆ ڕۆڵبینین لە فیلمی "joy" پاڵێوراوە . Charlotte Rampling لەگەڵ ئەوەی لە بواری میوزیك و گۆرانی وتندا ناوبانگێكی زۆری هەیە , بەڵام ئەو خانمە هونەرمەندە 69 ساڵە لە ئێستادا شەرەفی نۆمینەیتی باشترین خانمە ئەكتەری ساڵی پێدراوە بە ڕۆڵبینینی لە فیلمی "45 Years" دا . دواهەمین ئەكتەری پاڵێوراو بۆ خەڵاتی ئۆسكار خانمە ئەكتەری بەناوبانگی ئەمریكی "Saoirse Ronan"یە كە تا ئێستا 2 هەمجارە بۆ ئەم خەڵاتە پاڵێوراوە و لە ئێستاشدا بە ڕۆڵبینینی لە نێو فیلمی "Brooklyn " بۆتە یەكێك لە پاڵێوراوان بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی ئۆسكار بۆ باشترین خانمە ئەكتەری ساڵ. ئەمانەێ ئێستا بەشێكبون لە پاڵێوراوانی خەڵاتی ئۆسكار كە تێیدا 4 بەش لە خەڵاتەكانمان باسكردوە لە بەرنامەكانی داهاتوو بە پاڵێوراوانی سەرجەم كایەكانی بەرهەمهێنانی فیلم ئاشناتان دەكەین .
ناو
دەستکاریئەو ناوەی ئێستا هەڵەیە... لە ئینگلیزی وا نەهاتووە نە ئۆسکار وەنە خول... ئیبراهیم وتووێژ ١٣:٥٦، ٢٨ی شوباتی ٢٠١٧ (UTC)